بنیامین ناتانیاهو ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له لێدوانێكیدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بینای بچوك له‌و شوێنه‌دا گوتی : ئێران له‌م شوێنه‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌نجامداوه.
ناتانیاهو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌وێنه‌كان له كۆتایی مانگی شه‌شی ساڵی 2019 له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابادی گیراون.
دواتر ناتانیاهو كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی هه‌مان شوێنی پیشاندا به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك، هیچ كام له‌و بینایانه‌ی تێدا نه‌مابوو، ناتانیاهو گتی : كاتێك ئێران زانی ئێمه شوێنه‌كانمان ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی : شوێنه‌كه‌یان له ناوبردووه‌و به‌ته‌واوه‌تی سڕیویانه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.