Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:54

ئاستی هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ عێڕاق زیادیکردووه‌

به‌هۆی نه‌مانی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی عێڕاقه‌
هه‌نارده‌ی كاڵا
کوردستان TV
#8
100%

ئاستی هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق له‌سه‌دا پازده‌ زیادیکردووە. گه‌یلان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە كوردستان تیڤی راگەیاند، لەمانگی شووباتی رابردووەوە کە خاڵەگومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لابراون ئاستی هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ خوار و ناوەڕستی عێراق لە زیادبووندایە. ڕاشیگه‌یاند لە هەرێمی کوردستانەوە بەرهەمی ناوخۆ بەتایبەت کشتوکاڵی بۆ خوار و ناوەڕاست هەناردە دەکرێت و بەشێک لەو کاڵایانەش لە ئێران و تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق هەناردە دەکرێن. گه‌یلان عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێشتر دانانی خاڵە گومرگییەکان کاریگەری خراپی هەبوو لەسەر ئاستی هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق. بە بیانووی جێبەجێکردنی یاسای پێناسی گومرگی، حکومەتی عێراق سێ خاڵی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق دانا و هەموو ئەو کەلوپەل و کاڵایانەی گومرگ دەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی عێراق دەکران، بەڵام لە کۆتایی مانگی شووباتی ئەمساڵەوە ئەو خاڵە گومرگییانە هەڵگیراون. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.