وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكهوتهوه كه دووانیان منداڵن.
دوای له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی له لایه‌ن شۆفێره‌كه‌یه‌وه له‌سەر رێگای نێوان تۆرتوم-ئه‌رزه‌ڕۆم، وه‌رگه‌ڕا.
ئۆتۆمبێله‌كه كه خۆی به دیواری دەرچەدا كێشابوو، كه‌وته سه‌ر لاته‌نیشت.
له رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، ئومیت یاساك و بیرگولی هاوسه‌ری، نورگول ئۆزتورك و دوو منداڵه‌كه‌ی ساڵح (هەشت ساڵ) و ئه‌لیف (حەوت ساڵ) گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای لێكۆڵینه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه، تیمه‌كانی پۆلیس ته‌رمی قوربانییانی گه‌یانده پزیشكی دادوه‌ری ئه‌رزه‌ڕۆم.
به هۆی رووداوه‌كه‌وه ماوه‌یه‌ك رێگای هاتوچۆ جه‌نجاڵی تێكه‌وت و دوای لابردنی ئۆتۆمبێله‌كه به ئامێری تایبه‌ت هاتوچۆ ئاسایی بوویەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.