203 كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیان ده‌دا به شێوەیەکی نایاسایی سنووری توركیا ببڕن و بچنه ده‌ره‌وه له هه‌ردوو قه‌زای دیكیلی و كارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له سنووره ئاوییه‌كانی قه‌زای دیكیلی دوو به‌له‌می چوپیان راگرت و 151 كۆچبه‌ره ناساییهكهی نێو به‌له‌مه‌كانیان ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو، هه‌روه‌ها له سنووره ئاوییه‌كانی كه‌نداوی گهرهنجه سەربە قه‌زای كارابورون، 52 كۆچبه‌ری نایاساییان له به‌له‌مێكی چوپدا ده‌ستگیركرد.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.