له پاڵه‌وانیەتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنسی سەر زەوی پۆلی پیاوان، رافائێل نادالی ئیسپانی به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ربە دوو كۆمه‌ڵه به‌سه‌ر یاریزانی رووسی، دانی مێدڤێدیڤ-دا سه‌ركه‌وت ونازناوی پهڵهوانیهتەكهی به‌ده‌ست هێنا.
له یاریی كۆتایی گراند سلام-دا كه له یاریگای ئارسور ئاشی له شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، نادال و مێدڤێدیڤ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
ئه‌و یارییه مێژووییه كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند، رافائیل نادال-ی ٣٣ ساڵان به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ربە دوو كۆمه‌ڵه یارییه‌كه‌ی برده‌وه و نازناوی پاڵهوانیهتەكهی به‌ده‌ست هێنا. به‌و ئامانجه‌ش بۆ جاری ١٩هه‌م گراند سلام و بۆ جاری چواره‌میش پاڵه‌وانیەتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنسی سەر زەوی به‌ده‌ست هێنا.
مێدڤێدڤ-ی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵان ئه‌وه یه‌كه‌مجاره توانیوێتی بگاته یاری كۆتایی گراند سلام، به‌وه‌یش سه‌ركه‌وتنێكی گرنگیی بۆ خۆی تۆمار كرد.
هه‌روه‌ها له دوای مارات سافین-ی یاریزانی تێنسی رووسی كه له ساڵی ٢٠٠٠دا، پاڵه‌وانیەتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنسی سەر زەوی به‌ده‌ست هێنا، وه‌ك دووه‌م یاریزانی رووسی ناوی چووه مێژووه‌وه كه له‌و پاڵهوانیهتەدا توانیوێتی بگات به یاریی كۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.