Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:40

دوای دوو رۆژی دیکه‌ هاورده‌کردنی هه‌نار قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

بڕیاره‌كه‌ بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌
هه‌نار
کوردستان TV
#8
100%

به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جووتیارانى هه‌رێم، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی هه‌نار له‌ ده‌ی ئه‌م مانگه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوه‌وه‌ به‌ نوسراوێك به‌‌پشتبه‌‌ستن به‌‌ یاسای پاراستن و پێشخستنی به‌‌روبومی كشتوكاڵ ژماره‌‌ چواری ساڵی دووهه‌زار و هه‌شت هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى هه‌نارى بۆ ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌كردووه‌. له‌ نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تدا بڕیاردراوه‌ كه‌ له‌‌ به‌رواری ده‌ی ئەم مانگەوە هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى هه‌نار تا ماوه‌‌یه‌‌كی نادیار ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و دواتر به‌‌ نوسراوێكی فه‌‌رمی رێگه‌‌ به‌‌هاورده‌‌كردنه‌وه‌ی ده‌‌درێت. حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌ پاڵپشت به‌‌ نوسراوی سه‌‌رۆكایه‌‌تی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران ژماره‌‌ شه‌ش هه‌زار و پێنجسه‌د و چل و حه‌وت له‌‌ بیست و دووی ده‌ی دووهه‌زار و چوارده‌ ده‌رچووه‌ كه‌ تایبه‌‌ته‌ به‌‌ پاراستنی به‌‌رهه‌‌می ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى جوتیاران له‌ وه‌رزى پێگه‌یشتنیاندا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.