Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:39

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داوای ده‌رماڵه‌ ده‌کات

دەرماڵەکان بۆ بڕوانامە و پایە بۆ کارمەند و ئەفسەرانه‌
پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
#8
100%

بۆ خەرجکردنى دەرماڵەکانى بڕوانامە و پایە بۆ کارمەند و ئەفسەرانى، وەزارەتى پێشمەرگە بە نوسراوێک داواى رەزامەندى لە ئەنجومەنى وەزیران دەکات. وەزارەتى پێشمەرگە لە نوسراوێکدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بە رێنمایی ژمارە بیست و یه‌كى ساڵی دووهه‌زار و هه‌شت رەزامەندی بدەن لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە. لە نوسراوەکەدا هاتووه‌ لە ساڵى دووهه‌زار و پازدەوە لیژنەی تایبەت بەو دەرماڵانە پێکهێنراوە، بەڵام دەرماڵەکە تائێستا بۆ ئەفسەر و کارمەندانى وەزارەتەکە خەرجنەکراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.