Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:45

ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر که‌شتییه‌کی دیکه‌ی نه‌وت هه‌ڵگردا گرت

له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی
کوردستان TV
100%

كاربه‌ده‌ستانی ئێران رایانگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتێكی نه‌وت هه‌ڵگری بیانیدا گرتووه‌ له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ قاچاغ ده‌گواسته‌وه‌، هه‌روه‌ها ١٢ به‌ڕه‌گه‌ز فلیپینی كه‌ له‌ نێو كه‌شتێكدابوون ده‌ستگیركراون.

له‌وباره‌وه‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی ئێران له‌ پارێزگای هورمزگان باشووری ئه‌و وڵاته‌، عه‌قید حوسێن ده‌هكی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فارس ئاشكرایكردووه‌، هێزه‌كانیان ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وتی هه‌ڵگری بیانی له‌ كه‌ناراوه‌كانی سیریك له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه‌ به‌ قاچاغ سووته‌مه‌نی ئێرانی ده‌گواسته‌وه‌.

عه‌قید حوسین ده‌هكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ی كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، ٢٨٣ هه‌زار و ٩٠٠ لتر سووته‌مه‌نی به‌ قاچاغ هه‌ڵگرتبوو كه‌ به‌هاكه‌ی، ٣٢٠ ملیار ڕیاڵ (حه‌وت ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار دۆلاره‌).

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، ١٢كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فلیپینین و له‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌دابوون، ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.