پیرۆزى ..
په‌رتوكێك نییە له‌به‌ر ده‌ستمان
ملوانكه‌یه‌ك نییه له‌ملمان ...
بتێك نییه په‌یوه‌ست به ئێمه‌مانان ..
پیرۆزى .. ئه‌و نهێنییه شاراوه‌یه .. كه له‌ناو ناخمان دایه
هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى له‌ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كان بوو ، تۆزیك قه‌ڵه‌و دیار بوو ، به‌ڵام گرجوگۆڵییهكهی مایه‌ى تێڕامان بوو ، وتهكانیشى زۆر سه‌رنج ڕاكێش و چێژ به‌خش بوون ، زۆرجار باس له‌و گه‌شته زۆرانه‌ى ده‌كرد بۆ ووڵاتانى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامی داون ، ئه‌و باوكى (سه‌میر) یه، به‌ڵام له‌خۆشه‌ویستى پێمان ده‌وت باوكى سه‌مره ، هه‌مووجارێك چاوم پێ ده‌كه‌وت له میوانخانه بچووكه‌كه‌ى ، ( میوانخانه‌ى جه‌زیره) كه ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانى ( مرجه دیمه‌شق ) ، نهۆمى دووه‌م لهباڵهخانهیهكى گه‌وره ، زۆرجار سه‌ردانم ده‌كرد و كوپێ قاوه‌م له‌گه‌ڵ ده‌خوارده‌وه كه خۆى ئاماده‌ى ده‌كرد .
له سپێدهیهكى زۆر سارد ، زۆر پێكه‌نى كاتێ منى بینى له‌سه‌رمان ده‌له‌رزیم ، كوپێ قاوه‌ى له به‌رده‌مى دانام گوتى :
- برام خۆت دوورخه‌ره‌وه له‌م سۆپایه ، ئێستا جل و به‌رگه‌كانت ده‌سووتێ .. قاوه بێ سووده بۆت ، بۆیه باشتره هه‌ر ئێستا كوپێ شیرى گه‌رم بخۆیته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌مون .
به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانى به ده‌نگێكى نزم و به بایه‌خێكى زۆره وه گوتى ..
- ئێوه له قامشلۆ له نزیك سنورى توركیان ...
- سه‌رم ڕاوه‌شاند به‌ره‌زامه‌ندى ..
گفتوگۆى ته‌واوكرد وه‌ك بڵێ نهێنێكى ترسناكم بۆ ئاشكرا ده‌كات ..
- باوكى سه‌مره گوتى ..
بیستوومه شارى (نه‌سیبین) ى توركى له‌سه‌ر سنوور له‌لاى ئێوه زۆر نزیكه ، ده‌سته‌وانه‌ى پێستى نه‌رم و جوانى هه‌یه سه‌رت له‌گه‌ڵ سوڕ ده‌مێنێ ..
- كوپێ قاوه‌كه‌م له ده‌سته‌وه بوو ده‌مویست قومى لێ بده‌م ، گهرمایى سۆپایهكه گه‌یشته جه‌سته‌م ، باوكى سهمرهش چاوه‌ڕیێ ده‌كرد باسى دهستهوانهكانى بۆ بكه‌م ، له‌وكاته ده‌نگی پیاوێك له‌دواوه هات گفتوگۆییهكهمانى بڕى :
- به یانیتان باش هاوڕێیان ..
- پیاوه‌كه له‌ڕۆیشتن به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو هاته به‌رده‌م باوكى سه‌مره ڕاوه‌ستاو گوتى :
ببوره باوكى سه‌مره .. هه‌ر ئێستا من گه‌شت ده‌كه‌م ..حیسابهكهم چه‌نده ؟
- پیاوه‌كه ته‌مه‌نى نزیك چل ساڵان ده‌بوو ، به‌ژن وباڵاى درێژ و ریش دار بوو ، پێده‌چوو تازه‌ش له خهوههڵسابێ ..
- باوكى سه‌مره پێكه‌نى و تۆمارێكى گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌مى كرده‌وه ، به دهنگیكى به‌رزه‌وه گوتى :
- سه‌رچاو ... حیسابه‌كه‌ت دووشه‌وه به‌رێز .. واته نۆ لیره‌ى ته‌واو ..
- پیاوه كه سه‌رى ڕاوه‌شاند به‌بێ گوێدان ، ده‌ستى درێژكرد بۆ گیرفانی ناوه‌وه‌ى پاڵتۆ درێژه‌كه‌ى گوتى :
باشه باش .. ئهمانهتهكهشم بده‌وه ..
- پاش بێ ده نگێكى كورت ، باوكى سه‌مره سه‌یرى پیاوه‌كه‌ى به‌رده‌مى كرد ، ئینجا داواى ڕوونكردنه‌وه‌ى كرد :
ئه‌مانه‌ت .. ؟ باسى كام ئه‌مانه‌ت ده‌كه‌یت برام .. !!
- پیاوه كه به ده‌نگێكى تووڕه و به‌رز گوتى :
كام ئه‌مانه‌ت ..! باسى ئه‌و ( 500 لیره ) ده‌كه‌م كهلهلاتانم دانابوو پێش دوو شه‌و .
- باوكى سه‌مره هه‌ستا سه‌رپێی به هێواشى گوتى ... برام .. به قوربان..( سه‌عد ) ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌ى دوێنێ شه‌و ئێشك گر بوو كاتژمێرێك پێش ئێستا رۆییشت پێی گوتم كهئهمانهكهت دوێنێ شه‌و وه‌رگرتۆته‌وه..!
- پیاوه‌كه به توڕه‌یى هاوارى كرد :
وه‌رمگرته‌وه .. ! چیم وه‌رگرته‌وه.. ؟ به‌توڕه‌یی ده‌ستى بۆ ناوگیرفانى پاڵتوێ برد ، پسووله‌یه‌كی ده‌رهێناو پێشانى باوكى سهمرهى دا به ده‌ست له‌رزینه‌وه گوتى :
ئه‌وه‌ش پسوولهكهیه ..ئه‌دى چییه ..؟ پێم ناڵێت ئه‌وه چییه ..؟
- منیش هه‌ستامه‌وه سه‌ر پێیان سه‌یرى ئه‌و گفتوگۆیه گه‌رمه‌م ده‌كرد ، زانیم كه‌خاون میوانخانه‌كه سه‌رى لێ شێواوه ، منگه منگی ده‌كرد ، وه‌كو بڵێت قسه له‌گه‌ڵ خۆى بكات :
- برام تۆ دڵنیایى .؟ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه ، ده بى سه‌عد بێته‌وه .. ئه‌و ده‌زانیت ، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌عد لێره زۆر دووره ، له ( قابوون ) داده‌نیشێت .. چى بكه‌ین ..؟
- پیاوه‌كه به ده‌نگێكى به‌رزه‌وه هاوارى كرد :
گوێ بگره .. كاتم نه‌ماوه ، كاتى رۆیشتنى شه‌مه‌نده‌فه‌ر نزیك بۆته‌وه ، یا ئه‌مانه‌ته‌كه‌م
ده‌ده‌یته‌وه ، یا هه‌ر ئێستا ده‌چمه نزیكترین بنكه‌ى پۆلیس ..
پیاوه‌كه كاتى دڵه‌ڕاوكێ و سه‌رسوڕمانى خاوه‌ن میواخانهكهى بینى ... پشتى تێكرد به هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن ، له قادرمه‌كان هاته خواره‌وه...
- باوكى سه‌مره به‌دواى كه‌وت ، ده‌ستى له قۆڵ گرت و جارێكى تر گه‌ڕاندیه‌وه بۆ سه‌ر قادرمه‌كان ، له‌پیاوه‌كه پاڕایه‌وه و پێی گوت :
- برام ، ته‌نها ده‌مه‌وێت بزانم . تۆ دڵنیایى له‌وه‌ى ده‌یڵێت ..؟
- پیاوه‌كه ئۆقره‌ى نه‌ماو .. هاوارى كرد :
پێت ده‌ڵێم پسولهم لایه ، تۆش پێم ده‌ڵێی دڵنیایى ..!!
- باوكى سه‌مره گوتى ... برام تۆزێك لێم تێ بگه ، ئه‌گه‌ر بچیته لاى پۆلیس ، داوات لێ ده‌كه‌ن سوێند به قورئان بخۆیت ..ئێستا سوێند بخۆیت ، من هه‌موو شتێكت پێ ده‌ده‌م ..
- پیاوه‌كه رازى نه‌بوو هاوارى كرد :
پێت ده‌ڵێم پسولهم لایه ...تۆش ده‌لێت سوێند بخۆم..!
- میوانانى میوانخانه‌كه لێمان كۆبوونه‌وه، ده‌نگه ده‌نگیان به‌رزبووه‌وه ..
- خاوه‌ن میوانخانه‌كه به دڵنیایه‌وه گوتى :
گوێم لى بگره ..ده‌نگت به‌رز نه‌كه‌یته‌وه ، بڕۆ لاى پۆلیس ، با پرسیار و وه‌ڵامت له‌گه‌ڵ بكه‌ن ، بزانه چی رووده‌دات .
- پیاوه‌كه ڕاوه‌ستا ، به دوودڵییه‌وه گوتى:
باشه باش .. سوێند ده‌خۆم .
- خاوه‌ن میوانخانه‌كه ده‌ستى پیاوه‌كه‌ى گرت و گوتى :
ده‌ستت له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه دابنێ ..بڵێ .. سوێند ده‌خۆم دوێنێ شه‌و من ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى خۆم وه‌رنه‌گرتووته‌وه .
- به ده‌نگێكى له رزین وناڕوون ، پیاوه‌كه سوێنده‌كه‌ى دووباره كرده‌وه .
- خاوه‌ن میوانخانه‌كه له پشت مێزه‌كه‌ى دانیشت ، به هێمنى ده‌ستى بۆ ناو گه‌نجینه‌ى ته‌نیشتى برد ، پێنج سه‌د لیره‌ى سوورى ده‌رهێنا له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى دانا گوتى :
پسووله‌كه بێنه .. ئه‌مانه‌ته‌كه‌ت وه‌ربگره .
- پیاوه‌كه پسوولهكهى له سه‌ر مێز دانا‌و ، پێنج سه‌د لیره‌ى هه‌ڵگرت ، له ناو گیرفانی پاڵتۆى دانا ، ئینجا سووڕایه‌وه له قادرمه‌كان چووه خواره‌وه ، هێشتا زۆر دوور نه‌كه‌وتبووه ، گوێمان له شتێكى قورس بوو به‌ر زه‌وى كه‌وت ، ئینجا ده‌نگى ناڵه ناڵێكى نزم ده‌هات.
- به خێرایى ، باوكى سه‌مره ومن و گه‌شتیارانى میوانخانه‌كه به‌دواى ده‌نگه‌كه چووین ، بینیمان پیاوه‌كه ده‌ست ولاقى وێك هاتۆته‌وه له ده‌ورى خۆى ، ده‌نگى ناڵه ناڵهكهى نه‌ده‌بیسترا ، هاوكاریمان كرد تا له‌سه‌رپێی خۆى بوه‌ستێت ، پاشان هێنامانه ژوورى خاوه‌ن میوانخانه‌كه ، به‌ڵام رازى نه‌بوو دانشێت ، به تووڕه‌یى دووری خستینه‌وه ، ئینجا هه‌وڵى دا به‌خۆى به‌بێ یارمه‌تی دانی هیچ كه‌سێك بوه‌ستێ ، ده‌ستێكى لهسهرمێز دانا‌و ، به ده‌سته‌كه‌ى تر‌ى پاره‌ى له‌ناو گیرفانى پاڵتۆكهى ده‌رهێنا ،له‌سه‌ر مێزى باوكى سهمرهى دانا ، ئینجا سووڕایه‌وه به‌شه‌له‌شه‌ل رۆیشت خۆى به دهسكى قادرمه‌كه گرت وچووه خواره‌وه .
- لاى كوپێ قاوهكهى جێم هێشت بوو له سه‌ر كورسى دانیشتم ، جگرهیهكم داگیرساند و هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵم لێدا ، باوكى سهمرهش به‌هه‌مان شێوه واى كرد ، ساته‌كان زۆر قورس تێپه‌ڕین پێش ئه‌وه‌ى بڵێم :
باوكى سه‌مره .... ئه‌وه‌ى من بزانم تۆ نزیك ده‌رگاى كلێسه نابیت، ته‌نها بۆ پرسه یان دانانى تاج نه‌بێت ئه و قورئانه چى ده‌كرد له سه‌ر مێزه‌كه‌ت ..!؟
- باوكى سه‌مره گوتى .. قورئان ...! كام قورئان ..؟
- توڕه‌بووم له فه‌رامۆش كردنى پرسیاره‌كه‌م ..
باوكى سه‌مره ، ئه‌و قورئانه‌ى پیاوه‌كه سوێندى له‌سه‌ر خوارد ؟
- به‌ڕاست گۆیى وه‌ڵامى دامه‌وه و گوتى:
ها .. قورئان ..ئێ.... ئه‌وه‌تا .. ده‌ستى درێژ كرد بۆ په‌رتوكێكى بهرگكراو ، له به‌رده‌م منى دانا‌و ، گه‌ڕاوه بۆ كوپه قاوهكهى قومێكى به‌هێواشى لێ خوارده‌وه.
- په‌رتوكه‌كه‌م به‌ده‌ست گرت ،په‌ڕى دواوه‌ى به‌رگه‌كه‌م .كرده‌وه.. ..
خوێندمه‌وه ..نووسرابوو ..
بــیـَـنهوا یــان ..
فـیـكتـۆر هـۆگـــۆ ..
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
¬ چیرۆك نووسى كورد عه‌بدولباقی حاجى سلێمان خه‌ڵكى شارى قامشلویه ،نووسه‌رى چه‌ندین چیرۆك و وتاره كه بۆچه‌ند زمان وهرگێڕداون .
نووسینى / عه‌بدولباقی حاجى سلێمان
وه‌رگێڕان / جیهان شێركۆ .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.