Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:36

ئه‌ردۆغان: هه‌ر رێگرییه‌ک له‌ دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام بێته‌ پێش یه‌کلایه‌نه‌ هه‌نگاوی خۆمان ده‌هاوێژین

له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا دروستده‌كه‌ین
ئه‌ردۆغان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ر رێگرییه‌كیش هه‌بێت ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ته‌نها به‌رده‌وام ده‌بێت. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ میانی ئاماده‌بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاك پارتی كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت پێشكه‌شی ده‌كرد، هێرشی تووندی كرده‌ سه‌ر پارتی گه‌لی كۆماری، ناسراو به‌ جه‌هه‌په، به‌وه‌ی كه‌ رێگری له‌ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی توركیا. 

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ په‌نابه‌ران رابگرێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین ده‌رگاكانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رووی  كۆچبه‌ر و په‌رنابه‌ره‌كاندا بكه‌ینه‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.