ن/ سه‌ڵاح ڕه‌ئوف
به‌سته ومه‌قام، دوو وشه‌ی پڕمانای زمانی ساز و ئاوازی مۆسیقای كوردین؛ جا به‌ژه‌نینی ئامێره مۆسیقاییه‌كان بێت یان بێژانی ده‌نگی، هه‌ردووكیان خاوه‌نی په‌یژه‌ی مۆسیقای خۆیانن، واتا په‌یژه‌ی مۆسیقا بناغه‌ی ئه‌م دوو فۆرمه مۆسیقایهن، بۆیه ئه‌شێ بڵێین هه‌موو جۆرێك له فۆرمه‌كانی مۆسیقا( به‌سته‌و مه‌قام) خاوه‌نی په‌یژه‌ی مۆسیقای تایبه‌تی خۆیانن. لێره‌دا به كورتی باسێك له‌و دوجۆره فۆرمه‌ی مۆسیقای كوردی ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده نابێ ئه‌وه فه‌رامۆش بكرێت كه ئه‌م دوو فۆرمه مۆسیقایه به‌سته(گۆرانی) و (مه‌قام) چۆن خاوه‌نی په‌یژه‌ی مۆسیقای خۆیانن و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی هۆنراوه‌ی تایبه‌تی خۆیانن. به‌ڵام گرنگترین شت كه له‌یه‌كیان جیا ئه‌كاته‌وه ڕیتمی مۆسیقایه و پاشان به وردی باسی لێ ئه‌كه‌ین:
١- به‌سته (ستران - گۆرانی) :
واتا ئه‌و ئاوازانه‌ی كه خاوه‌نی ڕیتمێكی مۆسیقان و خانه‌ی نووسینه‌وه‌ی نۆته‌ی مۆسیقایهكانیان ئه‌شێ به‌پێی ئه‌و ڕیتمه‌ی كه له‌سه‌ری بنیاتنراوه له باڕهكانی نۆته‌ی مۆسیقادا بنووسرێته‌وه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی زانین و باسكردنه ئه‌م فۆرمه (شێوازه) مۆسیقاییه له زۆر شوێن پێی ئه‌وترێ (گۆرانی) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نه‌ریته‌ی كه گۆرانه‌كان له‌سه‌رده‌می كۆندا ستران (به‌سته) یان وتووه یان ژه‌ندووه بۆیه ئیتر به‌سه‌ر ئه‌واندا سه‌پێنراوه كه گوایا وه‌كو گۆرانیهكان ستران ببێژن، یان ئاواز بژه‌نن، بۆیه بۆته هه‌ردوو ڕسته‌ی گۆرانی بڵێن، یان گۆرانیه‌ك بژه‌نن، هه‌رچه‌نده باشتر وابوو كه بڵێین ئاوازێك یان سترانێك بڵێن یان بژه‌نن.
٢- مه‌قام ( موغام) (Improvisation – ێرتجال) :
وشه‌یه‌كی ئازه‌ربایجانییه بۆ پێناسه‌كردنی فۆرمێكی مۆسیقای (شێوازێكی مۆسیقا) ڕیتم سه‌ربه‌ست به‌كار دێت، جا به ده‌نگی مرۆڤ بێت یان به ئامێری مۆسیقا، ئه‌م جۆره ئاوازه بریتییه له فۆرمێكی سه‌ربه‌خۆی ڕیتم سه‌ربه‌ست، هه‌رجۆرێك له‌م فۆرمه (شێوازه) ئاوازانه خاوه‌نی په‌یژه‌ی مۆسیقای خۆیانن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره، ده‌یان جۆری له‌م شێوازه ئاوازه هه‌یه بۆ نموونه: ناوچه‌ی گه‌رمیان به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه به‌ناوبانگه له‌م شێوازه (فۆرم) ئاوازانه له‌وانه فۆرمی : ( قه‌تار - خاوكه‌ر ( به‌رزه قه‌تار ) – خورشیدی – (ئه‌ڵاوه‌یسی) كه بوونه‌ته ناسنامه‌یه‌كی به‌رزی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها له ده‌شتی هه‌ولێر خاوه‌نی حهیرانین، كه پێناسه‌یه‌كی جوانی ده‌شتی هه‌ولێره به‌تایبه‌تی و هه‌موو كوردستان به‌گشتی، بۆ زمانی ساز‌و ئاوازی كوردی. لاوك به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه پێناسه‌یه‌كی شكۆداری باكورو خۆرئاوای كوردستانه و خاوه‌نی مۆركێكی ره‌سه‌نی زمانی ساز‌و ئاوازی مۆسیقای كوردییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، لای هه‌ندێ كه‌س وایه كه بێژانی ئه‌م جۆره فۆرمانه په‌یوه‌ستن به بێژانی یه‌كه‌م جاریانهوهو مافی هیچ گۆڕانكارییه‌كی تر نییه، بۆیه بۆته هۆكاری فراوان نه‌بوونی ئاستی ئه‌م جۆره ئاوازانه. به‌ڕای من له ساتی ژه‌نینی ئه‌م فۆرمه ڕیتم سه‌ربه‌ستانه ئه‌شێ ژه‌نیار یان سترانچڕ په‌یوه‌ست بێت به په‌یژه مۆسیقاكهیهوه له ئاستێكی باڵادا هه‌وڵ بۆ فراوانبوون و به جیهانی ناساندنی بدرێت، نه‌ك په‌یوه‌ستبوون به فۆرمی یه‌كه‌م جاری ژه‌نین و بێژانی ئه‌و فۆرمه ئاوازانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.