وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند" سزای نوێیان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندووە و سزا نوێیەکانیش کەرتی نەوت و گواستنەوە دەگرێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشیگهیاند" سزایان بەسەر 16 دامەزراوە و 10 کەسایەتی و 11 کەشتی نەوت هەڵگردا سەپاندووە، بەبیانوی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ سووپای پاسدارانی ئێران، کە ئهو سووپایه پێشتر خراوەتە لیستی رەشی ئەمریکاوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە، كه سزاکانی ئەمریکا هەریەک لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانى و ناوەندی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانى و پەیمانگای توێژینەوەی ئەستێرەناسی ئێران کراونەتە ئامانج.
بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هەر لایەنێک هاوکاری ئێران بکات یان بازرگانی لەگەڵ بکات سزادەدرێت.
لای خۆشییەوە، مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند" ئەمریکا رێگەنادات بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمان بۆ پەرەپێدانی موشەکی بالیستیکی بەکاربهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.