چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر تازه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره هۆمه‌ری دزه‌یی گۆرانیه به‌چێژ و خرۆش و پڕ له وهسفهكی (كوێرایم دایێ دووگردكان)ـی بڵاو كردبۆوه، براده‌رێكی نووسه‌ر و ڕووناكبیرم، كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانیه، لێی پرسیم ئه‌رێ ئه‌تو گوێت له‌و به‌رهه‌مه تازه‌ی هۆمه‌ری دزه‌یی بووه! كه له‌گه‌ڵ كچێك به دوو قۆڵی ده‌یڵێنه‌وه؟ گوتم به‌ڵێ زۆر چاك گوێم لێ بووه و ئه‌و كچه‌ش لارای كچیه‌تی.
ئینجا به پێكهنیێكهوه گوتی: ماڵئاوا ئه‌و پیاوه زۆر گه‌وره و بلیمه‌ته! وه‌ره بزانه له‌و ته‌مه‌نه‌شدا هه‌ر له داهێنانی تازه ناكه‌وێت! وه‌ره گوێ له‌و تێكست و ئادایهی دووگردكان بگره! هێنده به له‌زه‌ت ئه‌و گۆرانیه ده‌ڵێنه‌وه پیاو ده‌خه‌نه دنیایه‌كی پڕ عیشق و ئینتیمای خاك پڕ له سۆز وات لێده‌كات له‌دووری شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر بۆنی خاك بكه‌یت! هه‌م دیسان لێیی پرسیم گوتی باشه تۆ دووگردكانت دیتووه؟ گوتم به‌ڵێ، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نێكی بچووك دووگردكانم بینیوه له‌گه‌ڵ پووره‌كانم سه‌ردانی دووگركانم كردوه. چونكه دایكی كاك هۆمه‌ری دزه‌یی كچه مامی دایكم و پووری باوكمه ڕه‌وانیان شاد بێت. له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ساڵانی زوو سه‌ردانی دووگردكانم ده‌كرد، ئه‌و براده‌ره گوتی تۆ خۆت كه گوێت له‌و گۆرانیه بوو چی هه‌ستێكت هه‌بوو؟ یا چی هه‌ستێكت لا دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانیه و چۆنت بینی وه‌ك خۆشت دووگردكانت بینیوه؟ گوتم، وابزانم هیچ كه‌سێك ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سۆزه بێت كه یه‌كه‌م جار چاوی به‌و خاكه‌دا هه‌ڵێنا جا ئه‌و خاكه له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌و دنیایه بێت، ئه‌وه‌ی من بزانم له مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانیدا ته‌نیا دووكه‌س توانیوانه هێنده جوان وه‌سفی شوێنی له‌دایكبوونی خۆیان بكه‌ن، یه‌كه‌میان به ڕۆمان و دووهه‌میان به تێكست و هێنده عه‌شقی ئه‌و شووێنه بوونه كه دڵیان تێیدا ئاو ده‌خواته‌وه و تێیدا ده‌حه‌وێنه‌وه و ئه‌و شوێن و گونده له به‌رچاویان ده‌بێته (به‌هه‌شتێك) و شوێنێكی بێ پایان له جوانی.
ئه‌و دووكهسهش یه‌كه‌میان ڕه‌سووڵی حه‌مزاتۆف، كه باس له‌و گونده‌ی خۆی ده‌كات له چیڕۆكی (داغستانی من) هێنده جوان باس (تسادا) ده‌كات مرۆڤ ده‌خاته دونیای خهیاڵاتیكی ئه‌فسوناویی وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری خاك نه‌بێت. جگه له‌وه‌ش هه‌ر له‌و داغستانه باسی له جوانی ڕه‌وشت و جوانی مرۆڤه‌كانی ئه‌و داغستانه دا ده‌كات، دیاره (هۆمه‌ری دزه‌یی)ـش به عیشقێك و سۆیهك باس له دووگردكان ده‌كات، كه مرۆڤ له له‌رینه‌وه‌ی ژێی دهنگهیهوه (كوێرایم دایێ دووگردكان) هه‌ست به‌و گڕه ده‌كات كه بیر‌و هزرو جه‌رگی سووتاندوه بۆ ئه‌و بسته خاكه‌ی كه‌ناوی دووگردكانه. له‌و ڕووبه‌ره گه‌وره‌ی كه پێی ده‌گوترێت كوردستان، كه به هه‌مان دید و عیشقهوهش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (هۆمه‌ری دزه‌یی) له دوای ته‌مه‌نێكی درێژی پڕ له غوربه‌ت له ئه‌ورووپا ئه‌مریكا سۆز و عیشقی گونده‌كه‌ی ده‌كاته هه‌وێنی حه‌سانه‌وه‌ی دڵ و ده‌رونی و بای بن باڵی غوربه‌تی پتر له‌شه‌ست ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له دووگردكان دێت ده‌ڵێت دووگردكان گونده خۆشكه‌م هه‌وا پاكه خۆشه‌كه‌م زهویزاره گوڵپۆشهكهم كوێرایم دایێ دووگردكان!
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سۆز‌و عیشقه له سۆی هه‌ناسه‌یه‌كی ماندوو ماندوو و شهكهتدا وه‌ك شنه‌بای شه‌ماڵ ڕوحی خۆی پێ فێنك ده‌كاته‌وه، سوێی شه‌ست ساڵی غوربه‌ت و له‌ده‌ستدانی نزیكترین كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌مانه هه‌موو ده‌بنه هه‌وێنی داڕشتنی ئه‌و تێكسته جوانه‌ی خه‌وی خۆشی سهربانهكهم ده‌نگی دووری حهیرانهكهم كوێرایم دایێ دووگردكان له‌م تێكسته‌ی دووگردكان هۆمه‌ری دزه‌یی داهێنانێكی تری دیكه‌ش خسته پاڵ ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه به‌پێزو نه‌مرانه‌ی كه هه‌رگیز له زاكیره‌ی ئینسانی كوردی ناسڕێنهوهو كۆن نابن گۆرانیه‌ك له ئیستای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا ده‌یان گه‌نج سه‌رسامن به‌و جۆر ووشه جوان و ئادا جوانه‌ی قوڕگی هۆمه‌ری دزه‌یی بووبهیهكهم كه‌س كه هێنده جوان گونده‌كه‌ی بلاوێنێته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر تێكستی ئه‌و گۆرانیه بكرێت به ئینگلیزی یا روسی یا هه‌ر زمانێكی دیكه له‌وانه‌یه وابزانن دووگردكان ده‌كه‌وێته چوانترین نه‌خشه و شوێنی فێنكایی و قه‌د پاڵی چیایه‌كی به‌رزی پڕ له‌كانی كانیاو له جیهان.
له‌كاتێكدا دووگردكان ده‌كه‌وێته ده‌شتێكی پان و به‌رینی كاكی به‌كای پڕ له خێر و به‌ره‌كه‌ت ئه‌رزێكی ته‌ختایی كه به‌هاران سه‌وز ده‌چێته‌وه و هاوینانیش زۆر گه‌رم و، شه‌وانه‌یش شنه‌یه‌كی شه‌ماڵی ساردی حهیراناویی پڕ له بۆنی قه‌نه‌فر و مێخه‌كی نازادر حه‌یران دێنێ، كه مرۆڤ ده‌خاته خه‌وێكی ئیجگار قوڵ پڕ له ئارامی، لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم هونه‌رمه‌ندانی دونیا كاتێك كه ده‌كه‌ونه ته‌مه‌نه‌وه، زۆر ده‌گمه‌ن هێزی ئه‌وه‌یان تێدا ده‌مێنێ، كه بتوانن جارێكی دیكه و له بوارێكی دیكه داهێنان بكه‌ن، به‌ڵكو كونجی ماڵه‌كانیان ده‌گرن نمونه‌ی ڕه‌سوڵی حهمزاتۆفی داغستانهكهی تا ساڵی 2008 خه‌ڵاتی رووسیای وه‌رگرت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆمانه‌ی ئه‌وه له كاتێكدا ڕه‌سوڵی حه‌مزاتۆف بۆ یه‌ك ده‌قیقه‌ش له داغستانهكهی دوور نه‌كه‌وتبۆوه و هه‌موو ژیانی له ئیسراحه‌ت بوو ئنجا ئه‌و ڕۆمانهگهورهی نووسی .ئینجا وه‌ره‌ن با ته‌ماشای ژیننامه‌و پڕۆفایلی هۆمه‌ری ده‌زه‌یی بكه‌ن بزانن خاوه‌ن چ مێژوێكی پڕ له نه‌هامه‌تی و دووره وڵاتی و ژیانی سیاسی و قورسی باری ژیان ئینجا له دوات ته‌مه‌نێكی پڕ له هیلاكی و دووره وڵاتی جارێكی دیكه دێته‌وه مه‌یدان به داهێنانێكی تازه و كه‌لتوورێكی زۆر تازه ده‌هێنته ناو دنیای ئه‌ده‌ب و كه‌لتووری كوردی و پێمان ده‌ڵێت: ئه‌وه منم هۆمه‌ری دزهیم و هه‌مان ئه‌و كوڕه جوانه‌ی جارانی دووگردكانم و له ههگهبهكهمدا داهێنانی تازه‌م بۆ هێناون، دوا وته‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م ئه‌وه بوو، ئه‌گه‌ر رووسیا و گه‌لانی ناوه‌ڕواستی قه‌وقاز شانازی به ڕه‌سوڵی حه‌مزاتۆف و داغستانهكهیهوه ده‌كه‌ن و به داهێنانێكی گه‌وره‌ی ده‌زانن! له دونیای ته‌كنیكی چیرۆكدا ئێمه‌ش مافی خۆمانه و مافی هه‌موو كوردێكه شانازی بكات به تێكستی دووگردكان و یه‌كێك له قامات و لووتكه ههرهبهرزهكانی هونه‌ری و ئه‌دبی كوردستانیمان ئه‌ویش زۆر به‌ڕێز و نازدار مامۆستای هونه‌رمه‌ند و شاعیر هۆمه‌ری دزه‌ییه هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم، به هیوایه‌ی كه ڕۆژێك ئه‌و ملوانكه زێڕینه‌ی له ملی حه‌مزاتۆف كرا له‌لایه‌ن فلادیمیرپۆتین، ملوانهكهیهكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه و گه‌وره‌تریش له ملی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌ی خۆمان ببینم كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و ئاواته‌م هیوادارم بێته‌دی و حه‌قی خۆی پێ بدرێ و نازناوێكی گه‌وره‌ش پێ ببه‌خشن، هۆمه‌ری دزه‌یی له‌و هونه‌رمه‌ندایه، كه له زاكیره‌ی مێژوودا زۆر به‌گه‌وره‌ی و نه‌مری ده‌مینێته‌وه و ده‌نگێك بۆ هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیستا‌و ئاینده و ئایندهی ئاینده‌ش، سڵاو له هۆمه‌ری دزه‌یی مرۆڤ و نیشتیمانپه‌روه‌ر.
ن/ لوقمان به‌رزنجی-ئه‌ڵمانیا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.