Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:43

ئێران 7 کارمه‌ندى ده‌سته‌ى به‌ڕێوەبه‌رى که‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌که‌ ئازاد ده‌کات

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز
كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلولى 2019، كه‌ناڵی فه‌رمى حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاند: حكومه‌تى ئێران ئه‌و 7 كارمه‌نده‌ى ده‌سته‌ى به‌ڕێوەبه‌رى كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ ستیینه‌ ئامپیرۆ ئازاد ده‌كات.

عه‌باس موسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ كه‌ناڵی فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند: ئه‌و 7 كه‌سه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ى هۆكارى مرۆڤایه‌تى ئازاد ده‌كرێن و به‌م نزیكانه‌ ده‌توانن ئێران به‌جێ بهێڵن.

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ ستیینه‌ ئامپیرۆ كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ 19ی ته‌مموز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و دوو هه‌فته‌ دواى ئه‌و رووداوه‌ به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگرى ئێرانى ده‌ستگیركرد له‌ ناوچه‌ى جه‌بل تاریق و دواجار له‌ مانگى ئاب كه‌شتییه‌كه‌ى ئازاد كرد و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزى له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.