Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 03:00

له‌ هه‌رێمی کوردستان کار بە دۆلاری کۆن ناکرێت

دۆلاره‌ كۆنه‌كان به‌ هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێن
dolar
کوردستان TV
#8
100%

ماوەیەكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵە بەو دۆلارانەوە ناكرێت كە كۆنن و هی ساڵانی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش و دووهه‌زار و دوازده‌ن، ئەمەش هاووڵاتیانی دووچاری زیان كردووە لە گۆڕینەوەی پارەكانیان. ئەو دۆلارانەی لە بازاڕ و فرۆشگاكانیش وەرناگیرێن، دەرفەتێكی باشی بۆ هەندێك كەس ڕەخساندووە كە ئاڵوگۆڕی دراو دەكەن، بە جۆرێك ئەو سه‌د دۆلارییە كۆنانە بەنرخی سه‌د و پازده‌ تا سه‌د و حه‌ڤده‌ هه‌زار دینار دەكڕنەوە. كازم نامیق، بەڕێوەبەری بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ كوردستان تیڤی ده‌ڵێت خەڵك دۆلارمان بۆ بهێنێت، با هەمووی كۆنیش بێت وەریدەگرین و كێشەمان لەگەڵ دۆلاری كۆندا نییە. ده‌شلێت بانكە ئەهلییەكان كار بە دۆلاری كۆن ناكەن، ئێمەش لەوە ئاگادارین، كە بێگومان ئەوەش وایكردووە لە بازاڕ كاری پێ نەكرێت، بۆ ئەوەش هێزە ئەمنییەكان دەبێ ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، چونكە خەڵكێكی زۆر هەیە دۆلاری كۆنی پێیە و ناتوانێ كاری پێ بكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.