Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:53

مرۆڤ و کتێب

كتێب كه‌ره‌سته‌یه‌كی بێ گیانه‌، به‌ڵام زمانێكی كاریگه‌ره‌
کوردستان TV
100%

كتێب كه‌ره‌سته‌یه‌كی بێ گیانه‌، به‌ڵام زمانێكی كاریگه‌ره‌، كه‌ڵه‌كه‌ بوونی سامانێكی زۆر له‌مێشكی مرۆڤه‌وه‌ له‌ڕووی زانست و عیلمه‌وه‌ له‌خۆی ده‌گرێت، مێشك پێویستی به‌ئاودانه‌، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سیستی و بێ هێزی و لاوازی، ئه‌م ئاودانه‌ی مێشك له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێب دێته‌ ئاراوه‌، خوێندنه‌وه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ نێوان مرۆڤ و مرۆڤ ، مرۆڤ و ده‌ق ، مرۆڤ و دوونیایه‌.

خوێندنه‌وه‌ به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ئاینی ، فه‌لسه‌فه‌ ، ده‌روونی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، مێژوو ، ئه‌ده‌ب ، سیاسی ، ئابووری ، پیشه‌سازی ... هتد

گرنگن بۆگه‌شه‌ی تاك له‌كۆمه‌ڵگا كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌خۆ ده‌گرێت . وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی و خێزان و ڕوحی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ژیان .

ئاستی ڕۆشنبیریه‌تی هه‌رتاكێك له‌ڕێگای خوێند نه‌وه‌یه‌ .

بێ شك و گومان هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاستی خوێندنه‌وه‌ی زۆرو به‌هێز بوو . تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگای دۆست و هاوڕێی كتێب بوون . ئاوا مردن و سیستی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ ئه‌سته‌مه‌.

خوێندنه‌وه‌ پشت به‌زۆری و كه‌می نابه‌ستێت .پشت به‌جیاكردنه‌وه‌وجێ به‌جێ كردنی خوێندنه‌وه‌كه‌ ده‌به‌ستێت .

وه‌ر گێڕانی بۆڕه‌فتاری گونجاوو باش ده‌به‌ستێت .خۆپه‌ڕینه‌وه‌یه‌ له‌ڕووبارێكی تیژو به‌هێز ده‌به‌ستێت .

خوێند نه‌وه‌ تێكه‌ڵ بوونی ڕووحی مرۆڤه‌ له‌گه‌ڵ كتێب و ده‌ست نوسه‌كان و هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌یه‌كی خۆش به‌ختیه‌ و خواردنێكی ڕووحی و عه‌قڵی مرۆڤه‌ .

بۆیه‌ جیمیس شیرلی ده‌ڵێت :

(خۆشترین و كاته‌كانی ژیانم ، ئه‌وكاتانه‌ بوو . كه‌له‌نێو كتێبه‌كانم به‌سه‌رم بردن .)

كه‌واته‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر تاك درووست ده‌كات و به‌رگێكی نوێ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵی مرۆڤدا ده‌به‌خشێت .

سودو گرنگی كتێب جیه‌ ؟؟

1- خوێندنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی فران كردنی زوخاوی مێشكی مرۆڤ . به‌و ڕاده‌یه‌ی مێشكی مرۆڤ ده‌كاته‌وه‌ . له‌چه‌ق به‌ستووی ڕزگاری ده‌كات.

خوێندنه‌وه‌ هۆكاره‌ كه‌مرۆڤ به‌ره‌و ئه‌و ڕووناكیه‌ ببات . تێڕوانینێكی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی بۆبابه‌ت و ده‌ورو به‌ری هه‌بێت . به‌جۆرێك ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد بۆخودی خۆی و ده‌وروبه‌ر بكات .

2-خوێندنه‌وه‌ی كتێب شكاندنی قوفڵی زمانه‌.

به‌و ڕاده‌یه‌ی زمان ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌توانای قسه‌كردنی هه‌بێت له‌هه‌موو كات و باره‌ دۆخێكدا . بێ گومان مرۆڤی خوێنه‌ر ئاست و توانای قسه‌كردنیان به‌هێزتره‌ له‌وكه‌سانه‌ی خوێنه‌ر نین .

3- كه‌ڵه‌كه‌ بوونی زانیاری یه‌كێكه‌ له‌خاڵه‌ هه‌ر گرنگه‌كانی خوێندنه‌وه‌ . مرۆڤ له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت خۆی پڕ چه‌ك بكات له‌زانیاری و عیلم .

4- به‌نه‌ریتێكی جوان و كاریگه‌ر داده‌نرێت . بۆهاندانی مرۆڤ بۆفێربوونی زمانی تازه‌ ، مرۆڤ له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌نگاو بنێت و حه‌زو ئاره‌زووی بۆزمانی تری بیانی له‌ناخیدا سه‌ر هه‌ڵبدات و فێری زمانی تر ببێت .

5- زاڵ بوونی به‌سه‌ر به‌ر به‌سته‌كانی ژیان و ئاڕاسته‌كردنی كێشه‌كانی به‌ره‌و چاره‌سه‌ر كردن .تێگه‌یشتنی له‌به‌رزو نزمیه‌كانی ژیان و په‌ڕینه‌وه‌ی له‌ته‌م و مژی واقیعه‌كانی ژیان ، ئــه‌م پێگه‌یاندنه‌ش له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێب دێته‌ ئاراوه‌ . سه‌ركه‌وتن به‌هه‌ورازێكی سه‌ختدا و گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی چیاكه‌ ، پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی جوانه‌و سه‌ركه‌وتوانه‌یه‌ . ئه‌م بیركردنه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی كتێب دێته‌ ئاراوه‌.

مه‌رج نیه‌ خوێنه‌ر ته‌نیا له‌بواره‌كه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌. كه‌ كام به‌شی ته‌واو كردوه‌ یان له‌كام به‌ش ده‌خوێنێت . ڕاسته‌ بۆبه‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریه‌ له‌بواره‌كه‌ی خۆی ، به‌ڵام پێویسته‌ كه‌سی خوێنه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بۆهه‌موو بابه‌ته‌جیاوازه‌كان هه‌بێت .

تاسودو زانیاری به‌رنرخ له‌مێشك و ناخیدا كه‌ڵه‌كه‌ ببێت . هه‌ر وه‌ك چۆن ڕۆژو شه‌و ، هه‌ورو ساماڵ جیاوازی هه‌یه‌ . مرۆڤی خوێنه‌رو نه‌خوێنه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ جیاوازیه‌كی زۆریان لێ به‌دی ده‌كرێت.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ چۆن هه‌وڵبده‌ین سود و چێژ له‌خوێندنه‌وه‌ وه‌ربگرین. خوێندنه‌وه‌ ئه‌بێت دره‌خته‌كه‌ ئاوبدات . نه‌ك كرمه‌ خۆره‌ بێت بۆقه‌ده‌كه‌ی ببێته‌ هۆی لادینی و ڕه‌شبینی و بێ ئومێدی خوێنه‌رو جیاكردنه‌وه‌ی تاك بێت له‌كۆمه‌ڵگا.

ئاڕاسته‌ نه‌كردنی مرۆڤ بێت به‌ره‌و خراپه‌كاری بۆشته‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ش بینانه‌ نه‌بێت .

ده‌بێت خۆی ئاڕاسته‌ كردن بێت به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ئــامانج و گه‌یشتن به‌ره‌و ڕووناكیه‌كی وون بوو.

هه‌ر له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ تاك ده‌بێت خۆی ئاڕاسته‌ بكات. به‌ره‌و بیرو فكریه‌كی جوان و تێڕوانینێكی گه‌ش بینیانه‌ ..

به‌ڵام كه‌چی له‌ناو كوردا خوێنه‌ره‌مان زۆر كه‌مه‌ . به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاردا به‌هۆی پێش كه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ ئاستی خوێنه‌ر ڕووی له‌لاواز بوون چوه‌ . ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ی كتێب ئه‌رك و ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یه‌ . بۆكردنه‌وه‌ی كتێب خانه‌و فێركردنی فێرخوازان و ئاشنا كردنیان به‌خوێندنه‌وه‌ . هه‌ر له‌قۆناخی سه‌ره‌تای خوێند تاكو ته‌واو كردنی ئاستی زانكۆش . كتێب لای هه‌ندێك كه‌س چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كی بێ نرخه‌و هیچی تر نا.

دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌رباره‌ی كوردو خوێندنه‌وه‌ ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر كتێب ئافره‌تێكی ڕووت بوایه‌ ئه‌وا هه‌موو كورد ده‌یخوێند !!

ن/ سه‌رده‌شت هه‌رته‌لی

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.