Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:33

زه‌ریف بۆ پۆمپیۆ: ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر که‌سێک و هه‌ر کڕیارێک که‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین

كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌هه‌مبه‌ر لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌شتی ئه‌دریان ده‌ریا-١ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووه‌ رایگه‌یاند ''ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كڕیارێك كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین''.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ لێدوانێكیدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا به‌ چه‌ته‌یی ده‌ریا و هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر رێگرتن له‌ ئێران له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ كڕیاره‌ دێرینه‌كانی. به‌ڕێز پۆمپیۆ هه‌ر بۆخۆتان بڵێن! ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كڕیارێك كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین''.

دوێنێ هه‌ینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندبوو ''وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌ره‌نتی دابوو به‌ به‌ریتانیا له‌وه‌ی ئه‌دریان ده‌ریا -١ نه‌چووه‌ بۆ سووریا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی جێ متمانه‌مان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ئه‌و نه‌وت هه‌ڵگره‌ چووه‌ بۆ به‌نده‌ری ته‌رتوس (باكووری رۆژئاوا)ی سووریا''.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.