هونه‌رمه‌ندێكی میللی كورد به(به‌كر موسته‌فا) ناوی له‌شاری ئامێدی به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو له‌نێو ماڵه‌كه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه، نیوه‌ڕۆی دوێنێ هونه‌رمه‌ندێكی میللی كه ناوی (به‌كر موسته‌فا) یه‌و له‌دایك بووی ساڵی (1974) ی ناوچه‌ی (دێره‌لوك) ی شاری ئامێدی بووه، له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌و به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
هه‌روه‌ها باسیش له‌وه‌كراوه، كه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پێشووی تیپی میللی (نهێل) بووه ، ئه‌كته‌رێكی به توانای بواری نواندیش بووه.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.