بنیامین ناتانیاھۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرد كه ھه‌ڵوێستی "شه‌ڕانگێزی" ئێران له ناوچه‌كه زیادیكردووه و راشیگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئێمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ ئێران له كاتێكی وه‌ك ئێستادا "دروست نییه".
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئێمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكرا كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌سه‌ر خواستی لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی بووه و ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه "كاتێكی گونجاو نییه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران كه ھه‌ڵوێستی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی له ناوچه‌كه زیادیكردووه".
له په‌راوێزی لووتكه‌ی G7 سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاندبوو، ده‌یه‌وێت له ھه‌فته‌كانی داھاتوودا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆببنه‌وه و گوتی: "ھه‌لومه‌رجه‌كانمان ره‌خساندووه تا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت و بگه‌نه رێككه‌وتن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.