Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:42

سێ کتێبی نوێ بڵاوکرانه‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانیان بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ وه‌رزێكی دیكه‌ چالاكییه‌كاندا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28/8 ناوه‌ندی رۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند، سێ كتێبی نوێ به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانیان بڵاو كرده‌وه‌.

كتێبه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند سیاسی و ئه‌ده‌بین و یه‌كه‌یمان كتێبێكه‌ به‌ناوی "چین؛ زلهێزی نوێی جیهان"، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕه‌ له‌سه‌ر وڵاتی چین و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌. دووه‌م كتێبیان به‌ناونیشانی "دنیای چیرۆك"ـه‌، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر نووسیویانه‌ و مامۆستا حه‌مه‌ كه‌ریم عارف كردوویه‌تی به‌ كوردی كه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌ق و ڕه‌خنه‌ی له‌ خۆ گرتووه‌. هه‌رچی كتیبی سێیه‌میانه‌ رۆمانێكی موحسن ئه‌لڕه‌ملییه‌ به‌ناونیشانی "خورمای سه‌رپه‌نجه‌كان"، كه‌ ڕه‌نجده‌ر جه‌بار كردوویه‌تی به‌ كوردی و ئه‌مه‌ سێیه‌م ڕۆمانی ئه‌م نووسه‌ره‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌رگێڕه‌وه‌ به‌ كوردی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند، ناوه‌ندێكی رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بییه‌ و ماوه‌ی ساڵێكه‌ دامه‌زراوه‌ و له‌ شاری سلێمانییه‌ و تا ئێستا 34 كتێبی چاپ و بڵاوكردووته‌وه‌ و چه‌ندین چالاكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریشی ساز كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.