Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:53

ئه‌و که‌سه‌ی له‌ئێران مامۆستایه‌کی ئایینیی کوشتبوو له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک له‌سێداره‌ درا

له‌ پارێزگای فارس
کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای فارسی ئێران كه‌سێك كه‌ تاوانی كوشتنی مامۆستای ئاینیی، حوجه‌تولئیسلام محه‌مه‌د خورسه‌ند-ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له‌ گۆڕه‌پانێكی كراوه‌، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا له‌سێداره‌ درا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران، له‌ شارۆچكه‌ی كازه‌رونی سه‌ربه‌ پارێزگای فارس، حامید ره‌زا دره‌خشه‌نده‌ كه‌ به‌ تاوانی كوشتنی پێشنوێژ و گوتاربێژی هه‌ینیی، حوجه‌تولئیسلام محه‌مه‌د خورسه‌ند مه‌حكومكرابوو، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانێكی كراوه‌ به‌ڕووی خه‌ڵكدا له‌سێداره‌ دراوه‌.

پێشنوێژ و گوتاربێژی هه‌ینیی شارۆچكه‌ی كازه‌رون، حوجه‌تولئیسلام محه‌مه‌د خورسه‌ند رۆژی ٢٩ی ئایار له‌میانی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پرۆگرامێكی شه‌وی قه‌در، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا درابوویه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرابوو.

ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ دوای هێرشه‌كه‌، به‌ تاوانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌ كه‌متر له‌ سێ مانگ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ته‌واوبوو، و سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا ببووه‌ جێگه‌ی سه‌رنج.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ریی پارێزگای فارس، كازم مووسه‌ویی، رایگه‌یاند به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه‌ و ئه‌و دڵته‌نگییه‌ی له‌نێو رایگشتییدا درووستیكردووه‌، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ له‌ كورتترین ماوه‌ی گونجاودا، به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نرا

88

پێشنوێژ و گوتاربێژانی هه‌ینی، به‌ نوێنه‌ری رابه‌ری شۆڕشی ئێران له‌ ناوچه‌كانی خۆیان ئه‌ژمارده‌كرێن.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.