وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییه سه‌ری ماره‌كه‌ی له‌سوریا كرده ئامانج و ددانه‌كانی هه‌ڵكیشا.
ئیسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كان-ی ئیسرائیل گوتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له سوریا سه‌ری ماره‌كه‌ی كرده ئامانج و ددانه‌كانی هه‌ڵكێشا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران و قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسداران.
كاتس روونیشیكرده‌وه كهلهماوهكانی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه و لێره جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌خوولێته‌وه كه راسته‌وخۆ له سوریا كارده‌كات.
شایانی باسه دوێنی شه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانمان هێزێكی ئێرانیان له باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كردۆته ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.