رۆژی ١٩-٨-٢٠١٩ له رۆژی جیهانی فۆتۆدا یه‌كه‌مین فستیڤاڵی فۆتۆگرافه‌ری كوردستان له شاری سلێمانی له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه به‌ڕێوه چوو.
له‌م یاده‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام دران،هه‌ر له‌م پیشانگایه‌دا به‌رێز (فارس سه‌عدی ) وه‌كو دادوه‌ری پشانگاكه به‌شداربوو و سیمینارێكیشی له دووه‌م ڕۆژ فیستڤاڵه‌كه به ناونیشانی( په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ری فۆتۆو هونه‌ر شێوه‌كاری) پێشكه‌ش كرد.
له‌دوا رۆژیشدا له 22/8/2019 سه‌عات 4.30 له قاوه‌خانه‌ی ئه‌منه سوره‌كه مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كران:
- خه‌ڵاتی فۆتۆی ره‌ش و سپی به‌خشرایه ژاڵه به‌هرامی.
- خه‌ڵاتی فۆتۆ ستۆری به‌خشرایه جمشیدفرجوندفردا.
- خه‌ڵاتی سروشت به‌خشرایه شێوه ره‌سوڵ.
- خه‌ڵاتی فۆتۆ ئارت به‌خشرایه پۆیا خزدوزی.
- خه‌ڵاتی مرۆڤ و ژیان به‌خشرایه فاروق قادری.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.