Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:38

ئه‌مریکا به‌توندى هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سزادانى که‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌که‌ی ئێران ده‌کات

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى
ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، كه‌ ئاماژه‌ به‌ ناوى نه‌درابوو، رایگه‌یاند: واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كات تا هاوكارى كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگرى ئێرانى ئه‌دریه‌ن داریا نه‌كه‌ن كه‌ به‌ناوى گریس یه‌ك ناسراوه‌ و له‌ ئێستادا به‌ ئاڕاسته‌ى رۆژهه‌ڵات له‌ ده‌ریاى ناوه‌راستى سپى به‌ره‌وه‌ یۆنان به‌رێكه‌وتووه‌. 

هاوكات به‌پێى ئاژانسى رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هاتووه‌: "كه‌رتى تایبه‌ت ئاگادارى ئه‌وه‌ن كه‌ ئێمه‌ وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌توندى سزا ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نیك كه‌ هاوكارى پێشكه‌ش كه‌شتییه‌كه‌ بكات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت دژى هه‌ر لایه‌نێك راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تى كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگرى ئه‌دریه‌ن ده‌ریاى ئێرانى بكات".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌ جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ و گوتى: "هه‌موو لایه‌نه‌كانى كه‌رتى باركردن ده‌بێت هه‌وڵى ره‌فتارى گونجاو بده‌ن كه‌ ئه‌وان كارى بازرگانى و ئاسانكردنى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ژێر سزادان".

پێشتریش مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دووپاتى كردبووه‌وه‌: " ئه‌مریكا بانگه‌وازى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ ڕێوشوێنى سزادان ده‌گرێته‌ به‌ر به‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ئه‌گه‌ر هاوكارى كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ بكات". 

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كان بێت له‌ ئێستادا كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ى ئێران ئاڕاسته‌ى ڕووه‌و به‌نده‌رى كه‌لاماته‌ى یۆنانى كردووه‌. 

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ كیریكۆس میتسه‌وتاكیس سه‌رۆكوه‌زیرانى یۆنان گوتى: " كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگرى ئێرانى ئه‌دریه‌ن داریا داواى رێگه‌ پێدانى نه‌كردووه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌ریایى یۆنانى بۆ هاتنه‌ نێو به‌ده‌رى كه‌لاماته‌ى یۆنانى، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئێستادا كه‌شتییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ نییه‌ بۆ یۆنان".

جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگرى ئێرانى ئه‌دریه‌ن داریا كه‌ به‌ گریس 1 به‌ناوبانگه‌ و له‌ گه‌رووى جه‌بل تاریق له‌ ته‌مموزى 2019، ده‌ستگیركرا به‌هۆى گومانى هه‌ڵگرتنى نه‌وت بۆ سوریا له‌ چوارچێوه‌ى پێشێلكارى سزاكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 18ى ئابى 2019، ئازادكرا دواى ئه‌وه‌ كه‌شتییه‌كه‌ چووه‌ته‌ نێو ده‌ریاى نێوده‌وڵه‌تى و به‌پێى راپورته‌كان واى ده‌خه‌مڵێنن كه‌ هه‌ڵگرى 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.