Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:44

ئێران به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگی بێ قۆپچه‌ی ئافره‌تانی قه‌ده‌غه‌کرد

هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره‌ بكات شوێنی كاره‌كه‌ی داده‌خرێت
کوردستان TV
100%

ئێران له‌چوارچێوه‌ی یاسای جل پۆشین و سه‌رپۆشی زۆره‌ملێ دا به‌رهه‌مهێنانی مانتۆی (جلی ژنان بۆ ده‌ره‌وه‌) بێ قۆپچه‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كارێكارانی ئێران ناسراو به‌ لینا، سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رگدرووی پیاوان و ژنانی ئێران حه‌بیب ته‌هماسبی رایگه‌یاندووه‌ كه‌  دوورینی هه‌موو جۆره‌ جلوبه‌رگێكی ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان به‌بێ قۆپچه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ته‌هماسبی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ سنورداركردنێك بۆ جلوبه‌رگی پیاوان له‌ئارادا نییه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی یه‌كه‌ی پۆلیسی چاودێری كاسبكاران به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جلوبه‌رگێكی ده‌ره‌كی ئافره‌تان به‌بێ قۆپچه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ئه‌وه‌ش به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ مانتۆ و باڵاپۆشیانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیدا ناگونجێت و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره‌ش بكات شوێنی كاره‌كه‌ی داده‌خرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.