كه‌یهان كه‌لهوڕ ئه‌و موزیكژه‌نه كورده‌ی كه ئامێری كه‌مانچه و سێ تار ده‌ژه‌نێت، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانییه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیا له‌وه‌ی ژه‌نیاری ئامێری ته‌مووره وسێ تاره، له ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه شێواز و ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌و ئامێره مۆسیقاییه كردووه.
له ماوه‌ی كاركردنی هونه‌رییدا ئه‌و موزیكژه‌نه خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی هونه‌رییه له‌وانه پارساڵ خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت به‌ناوی خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌مانچه‌ی ئایزاك سترن له شاری شانگهای وڵاتی چین .
ئه‌و خه‌ڵاته بۆ رێزگرتن كاره هونه‌ری و مرۆیی و مرۆڤدۆستیهكانی كه‌یهان كه‌لهوڕ پێی به‌خشراوه.
خه‌ڵاتی هیومان سپریتی ئایزاك سترن له ساڵی 2016 به‌و كه‌س و گروپه هونه‌رییانه ده‌به‌خشرێت كه پشكێكی گه‌وره‌یان ھه‌یه له هاوكاری مرۆیی و هونه‌ری و مرۆدۆستیدا و كاریان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی موراڵ و ڕۆحی مرۆیی له رێگای هونه‌ر و فه‌لسه‌فه و ده‌روونناسی و زانستی مرۆییه‌وه كردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تیان به رۆح و موراڵی مرۆیی كردووه.
خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی هیومان سپریتی ئایزاك سترن هاوشانی خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چایكۆفسكی و كۆئین ئه‌لیزابێس، یه‌كێكه له گرنگترین خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مۆسیقای جیهانی.
یه‌كێكی دیكه له خه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه به‌و هونه‌رمه‌نده درا خه‌ڵاتی (وومهكهس)ه
له مانگی رابردوودا نۆزده‌هه‌مین خه‌ڵاتی جیهانیی "وومهكهس"، به‌و هونه‌رمه‌نده درا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پرۆگرامه هۆكاری پێبهخشینێ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان سه‌رسامبوون و لێوه‌شاوه‌یی، هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی زمانی نوێ له موسیقای سوننه‌تی ھێناوه‌ته هه‌ژمار.
خه‌ڵاتی وومكس كه وه‌كوو خه‌ڵاتێكی جیهانی موزیكی ئێكسپۆ ده‌ناسرێت، له ساڵی 1999دامه‌زراوه و هه‌موو ساڵێك ھاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوی وومهكس ده‌درێت به یه‌ك كه‌س كه شایانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.
كه‌یهان كه‌لهوڕ 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 1963 له شاری شائاباد له پارێزگای كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه ده‌ستی به فێربوونی كاری مۆسیقاكردووه.
له 12 ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه درێژه‌ی به‌كاری مۆسیقاداوه و له 13 ساڵیدا بووه‌ته ئه‌ندامی ئۆركێسترای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی ئێران له كرماشان.
له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا چووه‌ته ئیتاڵیا و دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕۆیشتووه‌ته بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا .
كه‌لهوڕ به‌شی ئاوازدانانی له زانكۆی كارلتۆنی ئۆتاوا ته‌واو كردووه كردووه.
له كاتی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق (1980 - 1988) مووشه‌كێك به‌ر ماڵه‌كه‌یان كه‌وتووه و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ستداوه.
كه‌یهان كه‌لهوڕ له به‌رده‌وامی كاره هونه‌رییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گه‌لانی ئه‌مریكا، چین، توركیه، هێندستان، هۆڵه‌ندا كاری هونه‌ریی هاوبه‌شی ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ش كردوویه‌تی به كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ریی جیهانی.
به‌شێك له‌كاره هونه‌رییه‌كانی كه‌یهان كه‌لهوڕ له‌گه‌ڵ شوجاعه‌ت حسێن خان (غه‌زه‌ل) له هێندستان، كرۆنۆس كوارتت (ڕێگای ئاوریشم)، یویوما و ژائۆ ژیپینگ له (چین)، ئۆركێسترای فیلارمۆنیك نیویۆرك، عالیم قاسمۆف له كۆماری ئازه‌ربایجان، برۆكلین ڕایده‌ر له ئه‌مریكا، ڕامبراندت تریۆ (تیپی مۆسیقای هۆڵه‌ندی)، شه‌هرام نازری، تیپی ده‌ستان، ئه‌رداڵ ئه‌رزنجان (باكووری كوردستان و توركیا) محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان، حسێن عه‌لیزاده و عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی بووه.
كه‌یهان كه‌لهوڕ له‌و بڕوایه دایه "مۆسیقار، مۆسیقاژه‌ن و شاره‌زای مۆسیقا ده‌بێت شاره‌زای بیركاری، مێژوو و ئه‌ده‌بیات بێت".
ن/ ئاریان ده‌رگه‌ڵه‌یی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.