مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 19 ى 8 ى 2019 ، لەگەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی دوای گەشتنی بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری بەشوێنی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری حاڵەتەکە
ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەوتەی کەس و کاری ئەوەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (هێمن جه‌بار محه‌مه‌د ) لەدایکبووی 1986ە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا بەهۆکارێکی نادیار بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوەناوەو خۆی کوشتوە
مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی بزشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو لێکۆڵینەوەی بەرەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.