رۆژی ١٩-٨-٢٠١٩ له رۆژی جیهانی فۆتۆدا یه‌كه‌مین فستیڤاڵی فۆتۆگرافه‌ری كوردستان له شاری سلێمانی له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، كه سه‌عات شه‌شی ئێواره ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا رۆژی ٢٢ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی حه‌فت ڕه‌نگه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌م پیشانگایه‌دا به‌رێز (فارس سه‌عدی ) وه‌كو دادوه‌ری پشانگاكه به‌شداره و سیمینارێكیشی له دووه‌م ڕۆژ فیستڤاڵه‌كه به ناونیشانی( په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ری فۆتۆو هونه‌ر شێوه‌كاری) پێشكه‌ش ده‌كات.
هاوكات هه‌ر رۆژی ١٩-٨ به دروشمی خۆشه‌ویستیتان بۆ فۆتۆ بڵاوبكه‌نه‌وه له شاری هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵی كوردستان فۆتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه سه‌عات ١٠ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی به‌یانی له سه‌نته‌ری رۆشنبیری قه‌ڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌تا ٣ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.