گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گۆرانییه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی بڵاوكردووه‌ته‌وه و پشتگیری خۆی بۆ هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامی ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یێنێت: “قسه‌كانی مه‌لا هه‌ڵۆ له كه‌سێكی ئاسایی و ھهرزهكارێك ناوه‌شێته‌وه، نه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی”.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانی و كلیپی خاتوونی ھونه‌رمه‌ند( ماریا ھه‌ورامی)، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا ھێنا، به تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان، لێره‌دا مه‌به‌ستمانه جه‌خت له‌و راستییه بكه‌ینه‌وه كه كولتووری ھونه‌ر و گۆرانی گوتن له‌كۆنه‌وه مۆركی ناسراو و دێرینی كود بووه و یه‌كێك له میلله‌ته دێرینه‌كانی ناوچه‌كه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ھونه‌ری گۆرانی و كۆی كایه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و بواره.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ھه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن و تێڕامانه و مایه‌ی نیگه‌رانییه قسه پێگووتن و ناوزڕاندنی ئه‌و خاتوونه بوو له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی ئایینییه‌وه و به‌ناوی دین و له‌په‌نای دینه‌وه، به‌زمانێك كه له كه‌سێكی ئاسایی و ھهرزهكارێك ناوه‌شێته‌وه، نه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی كه له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتدا وتار له‌باره‌ی ره‌وشت به‌رزی بڵێته‌وه. له‌كاتێكدا خودی گۆرانییه‌كه ھیچ وشه‌و وێنه‌یه‌كی تێدا نه‌بووه و نییه كه ناكۆك بێت به كولتووری گۆرانی كوردهواری.
بۆیه ئێمه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین كه پاڵپشت و داكۆكیكاری ھونه‌رمه‌ندان و زامنی پاراستنی مافه‌كانیان بین له‌چوارچێوه‌ی یاساكان، ھه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پشتگیری ته‌واوی ھونه‌رمه‌ند ماریاھه‌ورامی و ته‌واوی ھونه‌رمه‌ندان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز ده‌كه‌ین رێگه نه‌ده‌ن به‌ھه‌ر بیانوویه‌ك و له‌ژێر ھه‌ر پاساوێك بێت سووكایه‌تی به ھونه‌رمه‌ندان بكرێت و وشه‌ی نه‌شیاوو ناوزراندن به‌كاربھێنن. كه‌ئه‌م كاره بهرلهھهرشتێك ناكۆكه به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا به‌ركاره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان.
فه‌رھه‌نگ گۆمه‌شی
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
٢٠١٩/٨/١٧
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.