دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا، وێڕای ئاماژه‌دان به دانووستانه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: هیچ كه‌سێك ناتوانێت به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران دانووستان ئه‌نجام بدات.
گوتیشی: ئێرانییه‌كان زۆر بێهیوایانه به شوێن دانووستانكردنن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئاماژه‌ی جیاوازیان له‌لایه‌ن كه‌سانێك پێده‌گات كه پێیان وایه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا.
تره‌مپ راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به ناوی ئیمانوێل ماكرۆن كردووه كه له ماوه‌ی رابردوو به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران قسه‌ی كردوه و رایگه‌یاند: ده‌زانم ئیمانوێل ماكرۆن نیه‌تی باشی هه‌یه وه‌ك چۆن ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌روان.
به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێت به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیار بدات بێجگه له خودی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك، به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه كه نوێنه‌رایه‌تی ئێمه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.