Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:40

ناوی کورته‌ ئه‌نیمه‌یشێنه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان راگه‌یه‌ندرا

"دانیشتووانی نهۆمی سێهه‌م" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "مه‌هناز یووسفی"
کوردستان TV
100%

ناوی كورته‌ ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.

له‌لایه‌ن  لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی ‌و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، ناوه‌كانی كورته‌ ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.

ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا پێكهاتوو له‌ "جه‌واد حاته‌می" ، "حوسێن شێخولئیسلامی" ، "نادره‌ توركه‌مانی" ، "سوهه‌یل موه‌فه‌ق" و "حامید جه‌عفه‌ری" و له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێكهاتوو له‌ "جه‌ماڵ ئومید"، "محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م"، دوكتۆر "رائید فه‌ریدزاده"، "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری" و "حامید سوله‌یمان‌زاده‌" به‌ رێژه‌ی 12 ئه‌نیمه‌یشێن له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ رێژه‌ی 11 ئه‌نیمه‌یشێن له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵیانبژاردووه‌ كه‌ ناوه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت:

ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی:

"ئه‌م لاو و ئه‌و لا" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "لیدا فه‌زلی" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

"كه‌لاف" له‌ ده‌رهێنانی "مه‌لیحه‌ غوڵام‌زاده‌" و به‌رهه‌مهێنانی "سه‌یدجه‌واد حوسێن‌نیژاد".

"ئه‌و سه‌گه‌ی كه‌ نه‌خۆش بوو" له‌ ده‌رهێنانی "په‌روین ته‌جوید" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵان".

"دانیشتووانی نهۆمی سێهه‌م" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "مه‌هناز یووسفی".

"خواردراو" له‌ ده‌رهێنانی "موحسین ره‌زاپوور" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "هاله‌ موئه‌دبیان" و "موحسین ره‌زاپوور" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

"سیمی شه‌شه‌م" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "به‌هرام عه‌زیمی" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی

په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

"زه‌ر زه‌ری كاكوڵ زه‌ری" له‌ ده‌رهێنانی "مه‌هین جه‌واهێریان" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵان".

"به‌رده‌ سپییه‌كان" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "فاتمه‌ حه‌سه‌نی" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

"یه‌كی دیكه‌" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "سارا ته‌بیب‌زاده‌".

"فڕفڕه‌" له‌ ده‌رهێنانی "شێوا مموته‌حین" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "سیما مومته‌حین" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

"چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ لێوی نه‌بوو" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "میلاد شاه‌جانی".

"جه‌بیر" له‌ ده‌رهێنانی "رێحانه‌ میرهاشمی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "ئه‌شكان ره‌هگوزه‌ر"، "ئارمان ره‌هگوزه‌ر" و "ئیحسان عه‌لیڕه‌زا ره‌هگوزه‌ر".

ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی:

"6:01" له‌ ده‌رهێنانی "سێرگئی ریابۆف" له‌ وڵاتی رووسیا.

"هه‌وری" Cloudy له‌ ده‌رهێنانی "فیلیپ دیرلاك" و "سۆزانا كاپۆڤا" له‌ وڵاتی كرۆڤاسی.

"دۆ ئیز تاك" ?Du iz Tak له‌ ده‌رهێنانی "گالێن فات" له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا.

"هه‌نگاوه‌كانی شه‌وانه‌" Night walks له‌ ده‌رهێنانی "لیزت یۆپایت" له‌ كۆماری لێتۆنی.

"كلكی به‌رازی و پیاوی خه‌واڵوو" Pigtail and Mr.Sleeplessness له‌ ده‌رهێنانی "ئیدمۆندز جانسۆنز" له‌ كۆماری لێتۆنی.

"پله‌نكتۆن" Plankton له‌ ده‌رهێنانی "گۆستاف لیندستۆرم" له‌ وڵاتی به‌ریتانیا.

"شه‌یتانۆكه‌ی شێوه‌كار" Snail the painter له‌ ده‌رهێنانی "مانۆئێلا ماستراكۆ" له‌ وڵاتی كرۆڤاسی.

"باله‌كۆلاره‌" The Kite له‌ ده‌رهێنانی "مارتین ئیسماتانا" له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا.

"رێگاكانی گورگ" Wolf Paths له‌ ده‌رهێنانی "ۆوڤیته داكال‌" و "نائۆمی والێنتینی" له‌ وڵاتی چیك.

"میوه‌كانی هه‌وره‌كان" Fruits of Clouds له‌ ده‌رهێنانی "كاترینا كارانكۆڤا" له‌ كۆماری چیك.

"كینكاكۆ جی؛ منداڵی گه‌ڕه‌كی ئێمه‌" Homies: Kinkaku-ji له‌ ده‌رهێنانی "ویكتۆر ئازیۆف" له‌ وڵاتی رووسیا.

 شایانی باسه‌ سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به‌ به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له‌ به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته‌ فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و كورته‌ فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له‌ شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له‌ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.