نازانم،ئایا ئه‌وه رێكه‌وته یاخود شتێكی دارێژراوی خودای!
نازانم چۆن باوه‌ر بكه‌م كه سالیادی وه‌فاتی دوو رۆشنبیر و دوو كوردپه‌ره‌ور و دوو نوسه‌ر و یه‌ك شاعیری مه‌زن و یه‌ك رۆژنامه‌نووسی به بلیمه‌ت،دوو وه‌زیری رۆشنبیری ھه‌رێمی كوردستان له یه‌ك تاریخ دا بێ!
چۆن باوه‌ر بكه‌م پیاوێكی تا سه‌ر ئیسقان ئه‌ھلی خوداپه‌رستی به‌مانای«فه‌له‌كه‌دینانه» له‌گه‌ل كۆمه‌لكوژی یه‌زیدییه‌كان یه‌ك بێته‌وه كه له رویی بیر‌و باوه‌ری خوداپه‌رستی فره له یه‌ك نزیكن!
چۆن باوه‌ر بكه‌م كه شاعیرێكی مه‌زنی وه‌ك شادره‌وان شێركۆ بێكه‌س یه‌كه‌م وه‌زیری رۆشنبیری یه‌كه‌م حكومه‌ت ھه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌م كابینه‌ی كوردستان له ھه‌مان به‌رواری شادره‌وان فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كه ئه‌ویش دوایی ئه‌و بۆ دوو جار بو به وه‌زیری رۆشنبیری،مه‌رگ یه‌خه‌ی بگرێ و رۆحی به‌رزه‌فریان بگه‌رێته‌وه لای خالقی مه‌زن!
شێركۆ و فه‌له‌كه‌دینی دوو په‌پوله‌ی ئاشتی،دوو داھێنه‌ری گه‌وره،دوو تێكۆشه‌ری مه‌زن و كاره‌كته‌ری كارای ته‌بایی و یه‌كریزی بوون!
چۆن باوه‌ر بكه‌م كه ئه‌م رێكه‌وته له خۆڕا بووه و به رێكه‌وت وا بوه؟!
نا ھه‌رگیز....كۆچی ناواده‌ی دو ھاوته‌مه‌ن و دو خه‌باتگێری دیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كی زولملێكراو و ئه‌نفال كرا‌و، باوه‌ر ناكه‌م به رێكه‌وت ببێ،دوا ئه‌نفالیش ھه‌ر له ھه‌مان رۆژی ئاب دا رویی دا كه به ھه‌زاران كه‌سی كوردی ره‌سه‌نی یه‌زیدی بونه قوربانی....
باوه‌ر ناكه‌م به سودفه و رێكه‌وت بێ،ئاخر له فه‌له‌كناسی و زانسیش ژماره رۆلی سه‌ره‌كی ده‌گێرێ.
ن/ د. نیاز لاجانی
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.