بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد باشووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.
لە راگەیەندراوێکی ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاراندا، ئاماژە بەوە کراوە، بوومەلەرزەیەک کە چەقەکەی شارۆچکەی چەرام-ی سەربە پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد بەگوڕی ٥.٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر کاتژمێر ٠٠:٣١ بەکاتی ناوخۆیی ناوچەکەی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەکانی گەچسەران، دوگونبەدیان و دەهدەشتی هەستی پێ کراوە.
بە هۆی بوومەلەرزەکەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام پێنج کەس کە لە باڵکۆن و پەنجەروە خۆیان هەڵداوە بە هۆی ترسەوە، برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.