Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:57

پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی سه‌باره‌ت به‌ کۆڕه‌وی ساڵی 1991 له‌ شاری تاران کراییه‌وه‌

نزیكه‌ی 50 ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كار و چالاكی ده‌كات
کوردستان TV
100%

نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری تاران، به‌شداریی له كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌د سه‌یاد" سه‌باره‌ت به كۆڕه‌وی ساڵی 1991 بۆ ئێران كرد.

"سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران و هه‌روه‌ها "عه‌باس عه‌بدوالله" ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگای "محه‌مه‌د سه‌یاد" فۆتۆگرافه‌ری ناودار و به‌ئه‌زموونی ئێرانی كرد.

"محه‌مه‌د سه‌یاد" گه‌وره‌ فۆتۆگرافه‌ری به‌ ئه‌زموون و ناودار و یه‌كێك له‌ 5 فۆتۆگرافه‌ری ئێرانییه كه‌ نزیكه‌ی 50 ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كار و چالاكی ده‌كات.

"محه‌مه‌د سه‌یاد" له‌ پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیكه‌ی 100 وێنه‌ و تابلۆی نه‌خشاندووه له‌ كۆڕه‌وه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 سه‌باره‌ت به كورده‌كانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران به‌ هۆی گوشاریی حكومه‌تی به‌عس و سه‌دامی دیكتاتۆڕه‌وه.

ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره هه‌روه‌ها پێشانگاكه‌ی ڕازاندبوویه‌وه‌ به‌ وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد و كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و كۆچی جه‌ماوه‌ریی كوردستان و به لێهاتووییه‌وه به وێنه‌كانی توانیبووی خه‌ڵكانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی به‌ ئێش و ئازاره‌كانی میلله‌تی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاشنا بكات.

نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران، به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" ده‌ستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونه‌بوونی ئاراسته‌ی "محه‌مه‌د سه‌یاد" كرد و هیوای خواست كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م وێنانه به‌ شێوه‌ی كتێب بڵاوبێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س له‌ هه‌ر شوێنێكی كوردستان و جیهان سودی لێوه‌ربگرێت و له درێژه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره خواست كه به كامێڕاكه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی بۆ مێژوو تۆمار كردووه.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.