لە سعوودیە بەهۆی کەوتنی پاشماوەی درۆنەوە کەسێک کوژرا و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون و بەرگریی شارستانیی سعوودیەش دەڵێت، کوژراوەکە نیشتەجێیەکی یەمەنییە و بریندارەکانیش کە سعوودییەک و پاکستانییەکە باری تەندروستیان نا جێگیرە.
بەرگریی شارستانیی سعوودیە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی تێکشکاندنی درۆنێکەوە لە پارێزگای تائیف، پاشماوەکانی درۆنەکە کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە.
بەپێی بەیاننامەکەی بەرگریی شارستانی، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاوکراوەتەوە، درۆنەکە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستە کرابوو و دوای ئەوەی لە ئاسماندا تێکشکێندرا، پارچەکانی کەوتنە سەر چەند باڵەخانە و ئۆتۆمبێلێک.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، نیشتەجێیەکی یەمەنی گیانی لەدەست دا، هەروەها هاووڵاتییەکی سعوودیە و نیشتەجێیەکی پاکستانی بریندار بوون، کە باری تەندروستیی بریندارەکان سەخت ڕاگەیەندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.