Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:46

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئاگری تێبه‌ربوو

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران كه‌وته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ئێرنا-ی ئێران له‌به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گواستۆته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له‌ نووسینگه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌یه‌كدایه‌.

 ئێرنا ده‌شڵێت: دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی فه‌رمانبه‌رانییان له‌باڵه‌خانه‌كه‌ گواستۆته‌وه‌و تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌زاندراوه‌،به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت شۆرتی كاره‌بایی بێت.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌دا وه‌زیر له‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ نه‌بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.