سامان حسێن پوور ده‌رهێنه‌ری كوردی ئێرانی بوو به داوه‌ری فیستیڤاڵێكی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سامان حسێن پوور له لێدوانێكی تایبه‌ت به جام كوردی ڕایگه‌یاند: كه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ته‌له‌فزیۆنیی سلۆڤاكیا وه‌كوو یه‌كێك له داوه‌رانی خولی بیست و پێنجه‌می ئه‌م فیستیڤاڵه هه‌ڵبژێردراوه و بانگهێشت كراوه.
حسێن پوور ڕاشیگه‌یاند: كه ساڵی ڕابردوو له فیستیڤاڵی ئاماژه‌بۆكراودا وۆركشۆپێكی به ناونیشانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم به‌بێ بودجه به‌ڕێوه‌بردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه داوه‌ریی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ته‌له‌فزیۆنیی سلۆڤاكیا له لایه‌ن حه‌وت كه‌سه‌وه ده‌كرێت و له‌م نێوه‌دا ڕاجر وۆرد له وڵاتی سوید سه‌رۆكی لێژنه‌ی داوه‌رانه، مارسل دكانوسكی له وڵاتی چك، كارین ڕاگولوا له سلۆڤاكیا، داركو كویچ له سێربیا، ئێلێنا ڕوماناتو له وڵاتی ئیتاڵیا، جه‌یمز شاترلهند له وڵاتی به‌ریتانیا و خۆشی له ئێرانه‌وه داوه‌ریی به‌هه‌مه به‌شداربووه‌كان ده‌كه‌ن.
بیست و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی ته‌له‌فزیۆنیی سلۆڤاكیا له شاری كوشیتسه 4 تا 8ی سێپته‌مبر به‌ڕێوه ده‌چێت.
سامان حسێن پوور ده‌رچووی به‌شی سینه‌ما له قۆناغی به‌كالریۆس، ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رقاڵی كاری سینه‌ماییه.
ناوبراو پێشتریش له دیمانه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ جام كوردی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی له‌م ماوه‌ی كار كردنیدا وتی: ده‌بێ بڵێم كه ده‌رهێنانی شه‌ش كورته فیلمم له كارنامه دایه به ناوه‌كانی "یه‌ك هیچ"، "گه‌ڵای پاییزی"، "ماسی"، "ئه‌و پیاوه‌ی له‌بیری ده‌چوو نه‌فه‌س بكێشێ"، "دوایین باوه‌ش" و "زبح". به شانۆ هاتمه دونیای سینه‌ماوه و كاری هونه‌ریم له شاری كامیاران ده‌ستپێكرد و به شێوه‌ی جدی كاری سینه‌ماییم تاقی كرده‌وه.
ناوی سامان حسێن پوور ده‌رهێنه‌ری لاوی كوردستانی له‌گه‌ڵ فیلمی كوردی "زبح" ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ناوێكی ئاشنا له هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیاكان له بواری سینه‌ما و هونه‌ری ئێران له ئاستی جیهان و فێستیڤاڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه بۆ جام كوردی وتی: كورته فیلمی "زبح" شه‌شمین به‌رهه‌می سینه‌مایی من بوو و به شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاكۆ زه‌ند كه‌ریمی كاری دهرهێنانمان بۆ كرد. ئاكۆ له براده‌رانی منه كه پاش چه‌ند به‌رهه‌می هاوبه‌شی فیلمنامه‌نووسی، بڕیارمان دا پێكه‌وه فیلمێك به‌رهه‌م بێنین و ئه‌نجامی ئه‌م هاوكاریه بوو به فیلمی "زبح" و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بوو و ئێمه‌ی هان دا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كارێكی دیكه‌ی هاوبه‌ش.
كورته فیلمی "زبح" به دژواری و ئیماكاناتی كه‌م و كزه‌وه به‌رهه‌م هات. بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه سپانسهرمان نه‌بوو و ناچار بووین له بانك وام بگرین و ئه‌مه‌ش ڕیسكێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه گه‌یشته ئه‌نجام و له زۆر فێستیڤاڵی جیهانیدا به‌شداریی كرد و خه‌ڵاتی باشی مسۆگه‌ر كرد.
ناوبراو له‌م دیمانه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی زبح، وتی: یه‌كه‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی زبح له چوارده‌هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی ئێرلی بیرد له وڵاتی بۆلگاریا بوو كه له‌م فێستیڤاڵه‌دا له شاری سۆفیه به‌شداریم كرد و ئاماده‌بووم و توانیمان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی فێستیڤاڵ بۆ زبح مسۆگه‌ر بكه‌ین. پاشان له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران به‌شداربووین و مانگێك دواتر زبح له فێستیڤاڵی كاستندورف له وڵاتی سربیا وه‌رگیرا، ئه‌مه یه‌كێك له ناودارترین فێستیڤاڵه‌كانه له ئاستی جیهاندا به تایبه‌ت له ئاستی خوێندكاری كه له لایه‌ن ئه‌میر كوستوریتسا دانراوه و له لۆكهیشێنی گوندی فیلمه‌كانی نمایش ده‌كرێن.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له‌باره‌ی باس و خواسه‌كان له سه‌ر هه‌بوون یان نه‌بوونی سینه‌مای كوردی، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه كورد خاوه‌نی سینه‌مای تایبه‌ت به خۆیه و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه خاوه‌نی سینه‌مای كوردین و ئه‌م سینه‌مایه به ناوی یڵماز گۆنای ناسراوه و به به‌رهه‌می زۆرێك له ده‌رهێنه‌رانی به‌توانا و له ناویاندا به‌همه‌ن قوبادی به فه‌رمی ناسراوه. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی سینه‌ما له هه‌رێم قسه بكه‌ین ده‌بێ بگوترێت كه به هۆی هه‌ندێ كێشه‌وه كه به‌رۆكی له ماوه‌ی ساڵانی دواییدا گرت له‌وانه شه‌ڕ، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام و شه‌ڕی داعش سینه‌ما نه‌یتوانی له ئاستی پێویست و چاوه‌ڕوانییه‌كان له كوردستان پێشبكه‌وێت و له ئێستاشدا به هۆی به‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و دۆخه‌وه سینه‌ما به ده‌ست زۆرێك كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه ده‌یڵێم كه به كردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی جۆربه‌جۆر و له ئاستی باش‌دا كه ده‌كرێت ئاماژه به فێستیڤاڵه‌كانی دهۆك و سلێمانی بدرێت چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕۆژ له دوای ڕۆژ پێشكه‌وتنی زیاتر له‌م بواره‌دا ببینرێت و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه داهاتوویه‌كی ڕوون له پێش سینه‌مای كوردستان و سینه‌ماكارانی كورده.
سامان حسێن پوور سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی هاوبه‌شی سینه‌مایی له نێوان كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كاریگه‌ریی به‌رفراوان بوونی پێوه‌ندیی هونه‌رمه‌ندانی دوو لایه‌ن له سه‌ر پێشكه‌وتنی سینه‌مای كوردی ڕایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه ئه‌م پێوه‌ندیانه كاریگه‌ری ئیجابی ده‌كاته سه‌ر سینه‌مای كوردی و ئاستی به‌رهه‌مان به‌رزتر ده‌كاته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ بوونی بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له ئێرانین و كارێكی له‌م چه‌شنه ده‌توانێت كاریگه‌ریی باشی له سه‌ر سینه‌مای كوردی هه‌بێت. له هاوكاری دوولایه‌ندا ده‌كرێت بایه‌خ به ئه‌نجام دان و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بدرێت و هاوكات پێوه‌ندیی و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون له نێوان سینه‌ماكارانی ئێرانی وهه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی هاوبه‌ش كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی له پێشكه‌وتنی سینه‌مای كوردی ده‌بێت.
ده‌رهێنه‌ری لاوی كوردی ئێرانی له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی نوێ وتی: له‌م دواییانه‌دا ده‌ستمان به به‌رهه‌مهێنانی فیلمی نوێ به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ئاكۆ زه‌ند كه‌ریمی كردووه و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی پاش به‌رهه‌مهێنان و بڕیاره هاوینی ئه‌مساڵیش فیلمێكی نوێ سه‌باره‌ت به كۆچی كوردان له وڵاتی سووریا به‌رهه‌م بێنین و بۆ ئه‌م كاره‌ش له ئێستادا به دوای سپانسهرین. هیوادارین بتوانین ئه‌م فیلمه به هاوكاریی و هاوبه‌شیی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م بێنین.
شیاوی باسه، له ماوه‌ی ساڵانی دواییدا جیلێكی نوێ له سینه‌ماكارانی كورد له سینه‌مای ئێران هه‌ڵكه‌وتوون كه له ئاستی وڵات و جیهان ده‌ستكه‌وتی مه‌زنیان مسۆگه‌ر كردووه.
سه‌رچاوه / جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.