Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:50

ئێران: ئه‌مه‌ریکا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رامبه‌مان ئه‌نجام بدات به‌ هێز وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه‌

ئێران: خواستمان نیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دانوستان ئەنجام بده‌ین
کوردستان TV
100%

یه‌دوڵڵا جوانی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروباری سیاسی رایگه‌یاند" ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ دژی ئێران ئه‌نجام بدات، له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌ خۆیان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی به‌رگریدا ده‌بیننه‌وه‌.

جوانی وتیشى" ئێران به‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلى راگه‌یاندووه‌، هه‌ر دوژمنكارییه‌ك بۆ سه‌ر ئێران، هێزه‌كانی میحوه‌ری به‌رگری له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تا ده‌ریای سوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ حوسێن دەهقان، راوێژکارى  ئایەتوڵا عەلى خامنەیى رابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران بۆ کاروبارى بەرگرى لەمیانى لێدوانێکى تەلەفزیۆنى رایگەیاند" ئێران دۆخێک پەسەند ناکات کە تێیدا نەتوانێت نەوت لەڕێى کەنداوەوە بفرۆشێت"، لەوباریەوە هۆشداریدا و وتى "ئەگەر ئاسایش و ئارامى لە ئێران تێکبچێت، هیچ لایەنێک ئارامى بەخۆوە نابینێت".

وتیشى" لە هیچ هەلومەرجێکدا ئێران خواستى نیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکادا دانوستان ئەنجام بدات، لەکاتێکدا پێشتر ژمارەیەک وڵاتانى هاوپەیمانى عەرەبى سەبارەت بەو دۆخە هاودەنگ نەبوون، لە ئێستادا ژمارەیەکیان روویان کردوەتە ئێران و پشتیوانى لە هەڵوێستى ترەمپ ناکەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.