شەوی ڕابردوو وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ، گەمارۆی خستە سەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆکاری ئەو گەمارۆیەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كه وەزیری دەرەوەی ئێران، بە نوێنەرایەتیی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، دەجووڵێتەوەو ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کار بۆ خامنەیی دەکات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم کاردانەوەیدا دواى گەمارۆ خسته سەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاشکرای کرد" ئهمهریكا کارێکی منداڵانەى كردووهو ترسیان لە وەزیری دەرەوەی ئێران ههیه.
حەسەن ڕۆحانی ڕوو بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە" ئهمهریكا لەلایەک دەڵێت ئامادەی دانوستانین و لەلایەکی دیکەوەشەوە گەمارۆ دەخاته سەر وەزیری دەرەوەى ئێران.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەر گەمارۆی خستە سەر عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکات چەندان دامەزراوە و ڕێکخراوی سەر بە عەلی خامنەیی داهات و پارەکانیان لە ئەمریکا بلۆک کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.