ئۆفیسی چاودێریكردنی سه‌رمایه بیانییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی خۆی بڵاویكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌پاندووه به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفدا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی گوتی: به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌رگا داناخات له‌به‌رده‌م گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌وه‌ی كه سزای سه‌پاندووه به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا و ئه‌مه‌ریكا پێی وایه زه‌ریف بڕیارده‌ری سه‌ره‌كیی نییه.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌پاندووه به‌سه‌رمدا چونكه هه‌ڕه‌شه‌م بۆ سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : هۆكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌رمدا ئه‌وه‌ی من وته‌بێژی سه‌ره‌كی ئێرانم له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ئایا ڕاستی ئه‌وه‌نده به ئازاره؟ بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر من و خێزانه‌كه‌شم نییه ،چونكه من خاوه‌نی هیچ موڵكێك یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نیم له ده‌ره‌وه‌ی ئێران. سوپاستان ده‌كه‌م كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره م ده‌زانن بۆ سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانتان.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.