Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:28

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکانى یه‌کێتى ئه‌وروپا و چین و روسیا ده‌ست به‌ردارى پڕۆژه‌کانیان نه‌بن له‌ ئێران سزا ده‌درێن

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست
تره‌مپ
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێ ده‌چێت له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئابى 2019، له‌ تازه‌كردنه‌وه‌ى سزا بۆ سه‌ر پێنج به‌رنامه‌ى پیتاندنى ئه‌تۆمى ئێران، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ى چین و روسیا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا  سزا بدات به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شدارى پیتاندنى پڕوژه‌كانى نێو ئێران ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ناوى نه‌هێناوه‌ باسى كردووه‌: هه‌فته‌ى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ستیڤه‌ن منوچین وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له‌ كوشكى سپى كۆبوونه‌ته‌وه‌ و باسى بابه‌تى ئه‌تۆمى ئێرانیان كردووه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئایارى 2019، ده‌ست  هه‌ڵگرتنی له‌ سزا سه‌ره‌كییه‌كانى به‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بۆ 90 رۆژ درێژ كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش ساڵێك دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ واشنتۆن به‌ تاك لایه‌نى له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێگای دا كاركردنى هه‌ریه‌ك له‌ وێسگه‌ى ئاراك و فۆردوو و بوشه‌هر له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رده‌وام بێت.

ستیڤه‌ن منوچین وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا به‌ تره‌مپى گوتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سزاكان دووباره‌ سازش نه‌بینه‌وه‌ ئه‌وا به‌پێى یاسا له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا و چین و روسیا بسه‌پێنین كه‌ به‌شدارى پڕۆژه‌كانى پیتاندنى ئه‌تۆمى ئێرانن كه‌ دامه‌زراوه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ساڵى 2015.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.