حه‌سه‌ن روحانی ، سه‌ركۆماری ئێران هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوانه‌ی دژی ئێران گرتوویه‌تییه به‌ر هیچ سوودێك نابینێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و قۆناغه درێژه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وا به زیان بۆ هه‌موو كه‌س ته‌واو ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان حه‌سه‌ن روحانی و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن-دا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكراون.
روحانی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاسایشی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئێران ئه‌و لایه‌نه نییه كه گرژییه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه و راشیگه‌یاندووه "ئه‌مریكا هچ سوودێك له هه‌نگاوه دوژمنكاره‌كانه‌ی دژی ئێران نابینێت و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م قۆناغه به‌مشێوه‌یه درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا بۆ هه‌مووان به زیان كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.