Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:54

ئێران: ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی کەشتییە نه‌وت هەڵگره‌که‌ی ئێران له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ پێشێلکردنی رێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کەشتییە نه‌وت هەڵگره‌كه‌ی ئێران له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ به‌واتای پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەباس موسه‌وی له‌ ‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ تاران گوتی: "دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی سه‌رووئاسایی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ ڤیه‌ننا كرا. شاندی وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌راسانی خۆیان نیشاندا له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێك له‌ به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌. ئێرانیش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کەشتییە نه‌وت هەڵگره‌كه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ به‌ پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌زانێت".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ته‌نها ناتواندرێت له‌ لایه‌ن وڵاتێكه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئاوا به‌رده‌وام بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌نده‌كان هه‌نگاوی سێیه‌م به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێزتر ده‌نێین".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.