عه‌باس موسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: ئێمه پێشنیارێكمان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ پڕۆتۆكۆڵێكى دیكه واژۆ بكه‌ن كه وابڕیاره په‌رله‌مانى ئێران له ساڵى 2023 ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مریكا هه‌موو سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، موسه‌وى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه پێشنیاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
موسه‌وى هاوكات گوتیشى: كاركردنهوهى (ئینستكس) "دارایى ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران" ئامانجى گه‌وره و بنچینه‌یى نییه، به‌ڵكو پێشه‌كیه‌كه بۆ پابهندییهكانى ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى ناوچه‌كه و كه‌نداو و گه‌رووى هورمز سه‌رناگرێت كه له رێگاى هاوكاری وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه نه‌بێت و ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانیه‌تی سه‌ربازى ئه‌و وڵاتانه بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ریاوانى له گه‌رووى هورمز له ناوچه‌كه ده‌بێته هۆى تێكچوونى ئارامى و سه‌قامگیرى كه‌نداو.
كۆمارى ئیسلامى ئێران له ساڵى 1970، به فه‌رمى بوو به ئه‌ندامى په‌یمانى ئێن پى تى كه رێگرى له زیادبوونى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌كات.
له ساڵى 1997 وڵاتانى ئه‌ندامانى رێگرى له زیادبوونى چه‌كى ئه‌تۆمى پرۆتۆكۆڵێكى نوێیان واژۆ كرد به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ڕۆڵى وه‌كاله‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئێن پى تى بۆ پشكنینی سه‌ربازى و شوێنى چه‌كی ئه‌تۆمى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.