Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:35

ئێسکه‌ په‌یکه‌رێکی بێ کاسه‌ سه‌ر دۆزرایه‌وه‌

مێژووه‌كه‌ی بۆ 2700 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ گردی مێژووی باكووری قه‌ڵای وان ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی بێ كاسه‌ سه‌ری ژنێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ  2700  ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

تیمێكی 50 كه‌سی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی شوێنه‌وارناسی و مێژوویی ناوچه‌ی وان له‌ كۆلێژی ئادابی زانكۆی ئیستانبوڵ، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار پێكهاتووه‌ و ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ شوێنه‌وارناس و ئه‌كادیمی ١٠ زانكۆی توركیان به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی کنە و پشکنین كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كولتووری و گشتیاری مۆڵه‌تیان پێدراوه‌.

له‌ میانی کنە و پشکنین لە گردی مێژوویی باكووری قه‌ڵای وان ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی بێ كاسه‌ سه‌ری ژنێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ی بۆ2700  ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ب‌گه‌ڕێته‌وه‌.

تیمه‌كه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌ بێ كاسه‌سه‌ره‌كه‌ (كه‌ قاچه‌كانی به‌ره‌و لای رانی هێندراونه‌ته‌وه‌‌ و له‌سه‌ر لایه‌ك پاڵ خراوه)‌.

پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ له‌ کنە و پشکنینەکاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ دوا قۆناغه‌كانی سه‌رده‌می ئۆرارتوییه‌كان گرده‌ مێژووییه‌كان وه‌ك گۆڕستان به‌كارهێندراون گوتی: "دۆزینه‌وه‌ی گۆڕستان له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون دۆخێكی نائاساییه‌. چونكه‌ ئۆرارتۆیه‌كان به‌ گشتیی گۆڕستانه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبووندا نه‌بوون. بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ وان گرنگی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرن".

سه‌باره‌ت به‌و ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌یش كه‌ كاسه‌ سه‌ری له‌گه‌ڵدا نییه‌، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ دابونه‌ریتی ئۆراتورییه‌كان گرنگی زۆر دراوه‌ به‌ كاسه‌ سه‌ر و له‌ شوێنی دیكه‌ جێهێڵدراوه‌ گوتیشی: "له‌ كاره‌كانی ساڵانی پێشووشماندا دووچاری هه‌مان حاڵه‌ت بووین. هه‌رچه‌ند پێشتر له‌ گۆڕستانه‌كان شتی له‌و شێوه‌یه‌مان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره‌ له‌ گردێكی مێژوویدا ئێسكه‌په‌رێك بدۆزینه‌وه‌".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.