ئه‌م مامۆستا یه له هه‌فتاكانه‌وه ناوچه‌ی گه‌رمیانی خسته بهرپێناسهیهكی نوێ ، هه‌ر چه‌نده گه‌وره كه‌سانی ڕۆشنبیرو دونیای سیاسه‌ت و كوردایه‌تی زۆری به‌رهه‌مهێناوه به‌ڵام كه‌سیان وه‌كو كاك حه‌سه‌ن نازناوی گهرمیانێكی پان‌و پۆڕو پڕ خێر‌و خه‌ڵكێكی ساده‌و زیره‌ك و جارجار ئازای به‌خۆوه هه‌ڵنه‌گرت.
بۆیه گه‌رمیان شانازی پێوه كرد‌و كه‌چی له بنه‌ڕه‌تدا كاك حه‌سه‌ن سهربهخانهوادهیهكی ڕه‌واندزی یه‌و ده‌كرێت سهرجهلهكهی به‌مشێوه‌یه ناوزهدهبكهین حه‌سه‌ن عه‌بدوڵای كوڕی مام ئاغا ی كوڕی به‌هرام به‌گ كوڕی ره‌سوول پاشای میری سۆران .
وابزانم ناوی یه‌كێك له باپیرانم له‌بیرچوو،مامۆستا حه‌میدو مامۆستا خالید كه خۆشیان سه‌ر به‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ن و له‌هه‌مووكه‌س باشتر مێژووی ئه‌م خانه‌واده‌یه ده‌زانن فه‌رموویان بارام به‌گ له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا ده‌كرێته والی به‌غدا دووكوڕی ده‌بێت یه‌كێكیان له‌ئاوی دیجله‌دا ده‌خنكێت و ئه‌وی تریان كه باپیری مامۆستا حه‌سه‌نه له‌كه‌ركووك جێگیر ده‌بێت و ده‌سڕۆ ده‌بن چه‌ند كارگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێ و خه‌ڵكانێكی زۆریش كاری لادهكهن ههرلهكهركووك ئامینه‌خانی دیاربه‌كری ده‌ناسێت و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن وابزانم سه‌دو بیست ساڵ ژیاوه .
پیری قه‌ره‌چێوار و مام ئاغا دۆستایه‌تییه‌كی ته‌واو په‌یداده‌كه‌ن و ده‌بنه یه‌ك ماڵ و یه‌ك بنه‌ماڵه‌و ماڵ‌وموڵكی له‌كه‌ركووك به‌جێده‌هێڵی و به‌ره‌و قادركه‌ره‌م و مه‌ڵبه‌ندی سۆفیگه‌ری كۆچده‌كه‌ن له‌وێ له‌دووری كوانووی خامۆشی میری سۆران و له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆ شۆڕش و كوردایه‌تی و بوژانه‌وه‌ی میر نشینی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی واز له ههمووبیرۆكهیهكی له‌م جۆره دێنن و خه‌ریكی زیكر‌و خوداپه‌رستی و سۆفیگه‌رێتی ده‌بن وبه‌ڵام ڕه‌واندزو میری سۆران و ناوی ره‌سوول پاشاوخزمانی ئه‌وده‌ڤه‌ره له‌بیرناكه‌ن بۆ منداڵه‌كان ده‌ماوده‌م باسده‌كرێت و له‌هه‌موو كه‌س زیاتر كه توانی ئه‌م ئاگره نهكووژێتهوه كاكه حوسینی براگه‌وره‌و ڕۆشنبیرو خوێنده‌وارێكی سه‌رسه‌خت و كوردپه‌روه‌رێكی بێهاوتا و برای شیری شێخ مارف و شێخ حوسێن به‌رزنجی كه ته‌نانه‌ت لهزیندانیشدا هه‌ر پێكه‌وه بوون .. كاكه حوسێن ده‌یزانی هونه‌ر له شه‌ڕه گووله و شه‌ڕه تۆپ مه‌ودای فراوانتره بۆیه هه‌ر ئه‌م زاته مه‌زنه بووه هۆی داچه‌سپاندنی ڕۆشنبیری له‌نێو نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م خانه‌واده‌یه‌دا ، ئه‌و هانده‌ری یه‌كه‌می مامۆستا حه‌سه‌نه و هه‌ر ئه‌ویش مامۆستای یه‌كه‌می بلیمه‌تی موزیكی كوردی كاكه دلێر حوسێن و كاك هێمن حوسێنی خسته نێو ئه‌م دهریاگهورهیهی هونه‌ر .. منیش له‌منداڵی بهپهرتووك و گۆڤاره جۆراوجۆره‌كانی كاك حوسێن چاوم به دونیای ئه‌ده‌بدا خشاند ..
مامۆستا حه‌سه‌ن گه‌رمیانی زۆر له‌وه‌زیاتری پێیه كه بۆی ههڵڕشتووین ، وابزانم كاك فه‌رهه‌نگ غهفوورلهپێشوازیدا شتێكی جوانی گوت كه ئۆرجیناڵهو كۆپی نییه ، لێره‌وه من به‌هه‌موو گۆرانیبێژان و هونه‌رمه‌ندانی بوواری موزیك ده‌ڵێم ، كه‌م كه‌س هه‌یه بتواانێت لاسایی سێوه‌و ساڵح دیلان ره‌فیق چالاك و حه‌سه‌ن گه‌رمیان بكاته‌وه بۆیه تائێستا نه‌یانتوانیوه ده‌سكاری شێواز‌و ستایله‌كه‌یان بكه‌ن بۆنموونه له كۆنترین گۆرانی حه‌سه‌ن گه‌رمیانیدا كه‌مه‌ره شل هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی تێدایه كه‌شیعری مام هێمنه نیمه ئاواڵێ له‌گۆشه‌ی بێكه‌سیدا خه‌م نه‌بی .... مه‌قامه‌كه به‌یاته به‌یاتیش وابزانم یه‌كێكه له ئاسانه‌كان به‌ڵام كاك حه‌سه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یڵی زۆر ده‌گمه‌نه‌و هه‌ر كه‌سێك بییه‌وێ لاسایی بكاته‌وه حه‌تمه‌ن و سه‌داسه‌د نه‌شاز ده‌كات و ناتوانێت وه‌ك هونه‌رمه‌ند گه‌رمیانی ره‌واندزی له‌ره‌و نهبرهكانی گه‌روو له‌شوێنی خۆیدا به‌كار بێنێت . هیوادارم كه ده‌وڵه‌تی كوردی بێته كایه‌وه سه‌دانی وه‌ك مامۆستا‌و به‌تایبه‌تی تیپی موزیكی دێرینی سلێمانی و هه‌ولێرو كۆیه‌و كه‌ركووك و ره‌واندز كه‌سانی وه‌ك كاك ئه‌نوه‌ر قه‌راخی و كاك خالید سهركارو هه‌مو جوانمێرانی هونه‌ری ئهوشارانهو شاره‌كانی تر خه‌ڵات بكرێن و ڕێزیان لێبگیرێت و با سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی ماڵی هونه‌ر كاول نه‌كه‌ن و ده‌ستخۆش..
ن/ مه‌هه‌دی ئومێد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.