Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:27

ئێران مووشه‌کێکى مه‌ودا مامناوه‌ندى نوێى بالیستى تاقیکرده‌وه‌

تواناى هه‌یه‌ له‌ مه‌وداى 1609 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت
ئێران مووشه‌كێكى مه‌ودا مامناوه‌ندى نوێى بالیستى تاقیكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئێن ئێن، كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 24ى ته‌مووزى 2019، مووشه‌كێكى بالیستى مه‌ودا مامناوه‌ندى تاقیكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ باشوورى وڵاته‌كه‌یدا مووشه‌كى "شه‌هاب-3"ى مه‌ودا مامناوه‌ندی هه‌ڵداوه‌ و تواناى هه‌یه‌ له‌ مه‌وداى 1609 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت.

تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كه‌ نه‌بۆته‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كه‌شتیی و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌.

به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ رایگه‌یاند: وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاگادارى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و مووشه‌كه‌ بوونه‌ و ره‌تیشى كرده‌وه‌ تێبینى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بدات.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ گرژیه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌م دواییه‌ زیادى كردووه‌، له‌سه‌ر ئازادى بازرگانى له‌رێگاى كه‌نداو و گه‌رووى هورمزه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى سوپاى ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ى به‌ریتانیاوه‌ گرت و به‌ شكاندنى ڕێنماییه‌كانى ده‌ریایى نێوده‌وڵه‌تى وه‌سفكرا و له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتیكى ئه‌وروپى سه‌ركۆنه‌ كرا.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.