بەناوی یەزدانی باڵادەست
بەناوی بنەماڵەی حاجی حسێن دەرەقەیسەرییەوە، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆممان و بنەماڵەکەمان ئاڕاستەی خزم و دۆست و سکرتێری حزبەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان و بەرپرسانەی یەکە ئیداری و حکومییەکان، کە بەشدار بوون لە کەمکردنەوەی خەمەکانمان و بەشداری کردنیان لە پرسەی دایکە ( حاجیە خاڵشیرین حەمەکەریم دەرەقەیسەری). لە نێویشیاندا بەڕێزان ( بارەگای بارزانی - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوسەنگەری شەھیدەکانمان) دەکەین.
ھەر لە ساتەوەختی مەرگی دایکی شەھیدان لە ھەورامان و ھەڵەبجە و ھەولێر، ھەتاوەکو کۆتا ڕۆژی پرسەکەی ئەرکیان کێشاوە و گەورەییان نواندووە.
کاتێک لە لێدان کەوتنی دڵێک، کە ھێندەی کەرکوک ڕاچڵەکیوە بە مەرگی ئازیزانی و کەوتنی جەستەیەک کە ھێندەی کوردستان زامی لێ ڕوابوو، گەر بێتوو خۆشەویست و دۆستان لە تەکتەوە ھەڵگری خەمەکانت نەبن، ئەوا زۆر ئەستەمە بتوانی بەتەنھا ئەو خەمە لەکۆڵبگریت. بۆیە قەدرگرانیتان بە تەلەفون و بروسکە و ئامادەبوونتان خەمەکانتان کەمکردینەوە، دووبارە سوپاسی ھەموو لایەک دەیکەین.
ھیوادارین مەرگی ئەم دایکانە نەبنە کۆتا قوتابخانەی پەروەردەکردنی ڕۆڵەی خۆنەویست و پێگەیاندنی پێشمەرگەی وڵاتپارێز، چونکە بەھاری نیشتیمانێکی داگیرکراو و زوڵم لێکراو بە خوێن بەرەوی پێدەدرێت.
عبدالرحمان حاجی حسێن
لەباتی بنەماڵەی حاجی حسێن دەرەقەیسەری
٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.