دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا گرتنی كارمەندانی (سی ئای ئەی) لەلایەن ئێرانەوە ڕەت دەكاتەوە و له تۆڕى كۆمهلایهتى "تویتهر" ئاماژە بەوە دەكات، ئەو بانگەشەیە بەتەواوەتی ناڕاستە و بەشێكە لە درۆكانی ئێران.
ترەمپ نووسیویەتی" ئەم پروپاگەندەشیان وەك هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەیەو لەلایەن پیاوێكی ئاینییەوە بڵاو دەكرێتەوە كە شكستیهێناوە و نازانێت چی بكات".
ترەمپ دووپاتی كردووەتەوە كە ئابووری ئێران مردووە و زۆر خراپتریش دەبێت و ئێستا ئێران یەك پارچە شێواوە.
پیشتر وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای كردبوو" 17 سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا (سی.ئای.ئەی) لە ئێران دەستگیر کراون و ژمارەیەکیان لەلایەن دادگای وڵاتەکەیانەوە بە لەسێدارەدان سزا دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.