وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکات" 17 سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا (سی.ئای.ئەی) لە ئێران دەستگیر کراون و ژمارەیەکیان لەلایەن دادگای وڵاتەکەیانەوە بە لەسێدارەدان سزا دراون.
هەواڵگریی ئێران لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئەو 17 کەسە لە لایەن هەواڵگریی ئەمەریکاوە راهێنانیان پێکراوە بۆ کاری تێکدەرانە لە ئێران و چەند کەسێکیشیان بەهۆی ئەوەی تاوانی قورسیان ئەنجام داوە بە بڕیاری دادگا لەسێدارە دەدرێن.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی (ISNA)ی ئێرانی دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران كە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوە، مهحمود عهلهوی وەزیری هەواڵگری ئێران ئاشكرایكردوە، ژمارەیەك سیخورییان دەستگیركردوە كە كار بۆ ئەمەریكا و وڵاتانی بیانی دەكەن.
عەلەوی ئەوەشی خستۆتەڕوو؛ ئهو کەسانەیان دهستنیشان كرد كه له بواره جیاجیاكان و ناوهنده گرنگهكاندا بهناوی ئهمەریكا و وڵاتانی بیانییهوه سیخوڕییان دهكرد، دوای دهستگیركردنیان رادهستی یاسایان کردون.
بەپێی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئەوە دووەم هەڵمەتی دەستگیرکردنی سیخوڕانی ئەمەریکایە لە ماوەی هەفتەیەکدا، بەڵام تائێستا واشنتۆن هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەو کەسانە کە بە تۆمەتی کاری سیخوڕی بۆ ئەمەریکا دەستگیر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.